چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە بە زیندان و دوورخرانەوە مەحکووم کرا

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە بە تاوانی بەهایی بوون،لە لایەن لەقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە،بە یەک ساڵ زیندان و یەک ساڵ دوور خرانەوە بۆ شاری میناب مەحکووم کرا.

دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە شاری سنە، هاوڵاتیەکی بەهایی، بە ناوی زەبیحوڵا رەئووفی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و ساڵێک دوورخرانەوە بۆ شاری میناب،لە پارێزگای هورمۆزگان مەحکووم کرد.

ئەو هاوڵاتییە بەهاییە، ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ساڵی ٩٤، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و پاش شەش ڕۆژ لە گرتووخانە بە دانانی بارمتەی ٣٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا.

هەروەها ناوبراو  لە ساڵی ٨٨ی هەتاویدا، هەر بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و تێکدانی ئەمنیەتی گشتی”، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا بوو، کە ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری توویسرکان، بە شەش مانگ زیندان لە کەم کرایەوە.

هاوژینی ئەم هاوڵاتیە، ڕایگەیاندووە، کە ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و تێکدانی ئەمنیەتی گشتی، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و دوور خرانەوە مەحکووم کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەم حوکمە لە لایەن دادگاوە پشتڕاست نەکراوەتەو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …