پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئێران

دەستگیر کردنی ژینگەپارێزێکی دیکە لە سنە

دەستگیر کردنی ژینگەپارێزێکی دیکە لە سنە رۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ ھەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەر کردنی ژینگەپارێزێان لە رۆژھەڵات، ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە، ژینگەپارێزێکی دیکە بە ناوی «ئارمین ئەسپەرلووس» خەڵکی شاری سنەیان دەسبەسەر کرد. تا ئیستا لە ھۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتییەوە، زانیارییەکمان پێ نەگەیشتووە . جێگای ئاماژەیە، ئەم چالاکە کوردە لە رەشەمەی ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

تایید حکم اعدام «شاکر بھروزی» از طرف دیوان عالی کشور

تایید حکم اعدام «شاکر بھروزی» از طرف دیوان عالی کشور روز سه‌شنبه ۶ مهرماە سال جاری، دیوان عالی کشور حکم «شاکر بهروزی» زندانی سیاسی اهل ارومیه کە بە اتھام «قتل یک عضو سپاه پاسداران» بە اعدام محکوم شدە بود را، تایید کرد. تایید این حکم در حالی صورت گرفتە است کە، ۱۲ نفر از ساکنین روستای دیزج مرگور شهادت داده‌اند …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ۵ی ڕەزبەری ساڵی ۱٤۰۰ ھەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا بە ھۆی ھەڵاتنی کۆڵبەران  لە ترسی تەقەی ئەو ھێزانە، دوو کۆڵبەری گەنج بە ناسناوەکانی «مەسعوود» و «سەرکەوت کەرەمی»  ھەر دووکیان خەڵکی جوانڕۆ، لە بەرزاییەکان داکەوتوون و بریندار بوون. جێگایی ئاماژەیە، ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن١٠ ساڵە لە پاوە

 دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٠ ساڵە لە پاوە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی ٤٣ ساڵە بە ناوی «نەریمان غەفووری» دەستدرێژی کراوەتە سەری. بە پێی زانیارییەکان،  ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە و هاوتەمەنی کچی نەریمان بووە و بنەماڵەکانیان هاتووچۆیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار، گیان لەدەستدا

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار،  گیان لەدەستدا  ڕۆژی یەکشەممە ۴ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی «یەعقوب پاتینی» بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایێک  لە کاتی کار کردن دا، گیانی لە دەست دا. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە وەستای ئارماتوربەندی بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا  بە پێی ھەواڵەکان، ئیمرۆ دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، چالاکێکی ژێنگەپارێز بە ناوی «ئەمیر حاتەمى»  ئەندامى ئەنجوومەنى ژیواى پاوە، کە بە مەبەستی دوبارە چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەى کانییەکەی بەرزاییەکانى هانەو کەریسشانى ئەو شارە چووبوون ، بە هۆى کارەساتێکەوە گیانى لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە، دوو ئەندامى دیکەى ئەنجوومەنەکەش بریندارن.  

زۆرتر بخوێنەوە »

بازداشت یک جاسوس جمهوری اسلامی در سوئد

کارمند ایرانی‌تبار پلیس امنیتی سوئد به اتهام جاسوسی برای جمھوری اسلامی بازداشت شد. رسانه‌های سوئدى گزارش دادند پيمان كيا (٤٠ ساله) یکی از مدیران سابق امنیتی سوئد به اتهام جاسوسی برای رژیم ايران در فاصله سالهای ۲۰۱۱ تا ۲۰۱۵ دستگیر شده است. بر اساس گزارش‌ها، یک مرد ایرانی‌تبار به اتهام جاسوسی به مدت چند سال در سوئد بازداشت شده است. …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھەڕەشەی چەکداری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ھەڕەشەی چەکداری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان   به پێی ھەواڵەکان، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئیران «ئیسماعیل خەتیب»، هەڕەشەی چەکداری لەحیزبە کوردییەکانی رۆژھەڵات کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، کرد.  ناوبراو، بە دووبارەکردنەوەی هەڕەشەکانی پێشووی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی وتی : « چی زووە ئەم حیزبانە دەبێ لە هەرێمی کوردستان دەر بکرێن یاخود چەک بکرێن». ئەم هەڕەشانە بەدوای هەڕەشەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئازاد بوونی بەندکراوی سیاسی، «نەوید محەمەدی»

 مەرەخەس کرانی بەندکراوی سیاسی، «نەوید محەمەدی»  ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، «نەوید محەمەدی» بەندکراوی سیاسی، لە بەندیخانەی نەغەدە، مەرەخەس کرا. نەوید محەمەدی کە پێشتر ھەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی بوو، لە مانگی گولانی ساڵی ١٣٩٩ لە شاری پیرانشار بە تۆمەتی «سیخۆری بۆ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی» دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵدا بۆ بەندیخانەی نەغەدە، گواستراوە .  شایانی باسە، ناوبراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

«سەعید تابناک» بۆ، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوە

 «سەعید تابناک» بۆ، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، زیندانی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناسناوەی «سەعید تابناک»، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی بەندکرانی ٨ساڵەی، بۆ زیندانی نەغەدە بەڕێکرا.  نێوبراو، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ  حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی»، لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ، حوکمی  ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.  جێگای ئاماژەیە، ئەم ھاووڵاتییە لە ۱۵ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

«باپیر برزە» زندانی سیاسی کرد، اعتصاب غذا نمود

«باپیر برزە» زندانی سیاسی کرد، اعتصاب غذا نمود از روز یک‌شنبه ۲۸ شهریورماە سال جاری، زندانی سیاسی کرد اهل پیرانشهر«باپیر برزه» بە نشانه اعتراض به مخالفت با درخواست مرخصی و همچنین مخالفت با درخواست عفو مشروط  در زندان مرکزی نقده دست به اعتصاب غذا زده است. این در حالیست که؛ این زندانی بیش از یک سوم دوران محکومیت ۳۰ ماهه …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز

 دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز  بە پێی ھەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، هاووڵاتییەک بە ناوسناوەی «غەریب شەریفزادە» بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.   جێگای ئاماژەیە؛ پێشتریش نێوبراو لە ساڵەکانی ١٣٩٢ و ١٣٩۶ به تۆمەتی «بانگەشە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی» بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕاوەتەوە.   

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ  بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری شنۆ ھێرشیان کردۆتە سەر دووکانی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناسناوەی «حەسەن قوودرەتی» و بێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەریان کردووە. نێوبراو کە تەمەنی ٤٥ ساڵە و باوکی ٥ منداڵە، پاش دەسبەسەر بوونی بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی سوپای پاسداران لە ورمێ، گواستراوەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران

 کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران  ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «محەممەد برووکی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «جگەن» کردووە کە بوو بە ھۆی گیانی لەدەست دانی نێوبراو. هەروەھا، شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود به پێی هەواڵەکان، ئیمرۆ دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەستەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی «بورهان یۆسفی» خەڵکی سەڵاس باوەجانی دوو فیشەک بەر ڕانی کەوتوە و بە خەستی بریندار بوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

چوار کۆڵبەر لە سنووری ورمێ بە تەقەی ھێزەکانی تورکیە، کوژران و بریندار بوون

چوار کۆڵبەر لە سنووری ورمێ بە تەقەی ھێزەکانی تورکیە، کوژران و بریندار بوو بە پێی هەواڵەکان،  ئیمرۆ دووشەممە۲۹ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی ھێرشی فرۆکەکانی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیە بۆ سەر دەستەیەک  لە کۆڵبەران لە سنووری «سۆمابرادۆست» دوو کۆڵبەر بە ناسناوەکانی «ئالیشان حەیدەری» تەمەن ۱٨ ساڵ  و «سۆزدار ئەحمەدی» تەمەن ۲۱ ساڵ، کوژراون و دوو کەسیش بریندار بوون  و نزیک بە …

زۆرتر بخوێنەوە »