چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ھەڕەشەی چەکداری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ھەڕەشەی چەکداری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  

به پێی ھەواڵەکان، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئیران «ئیسماعیل خەتیب»، هەڕەشەی چەکداری لەحیزبە کوردییەکانی رۆژھەڵات کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، کرد. 

ناوبراو، بە دووبارەکردنەوەی هەڕەشەکانی پێشووی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی وتی : « چی زووە ئەم حیزبانە دەبێ لە هەرێمی کوردستان دەر بکرێن یاخود چەک بکرێن».

ئەم هەڕەشانە بەدوای هەڕەشەی «محەمەد پاکپور»، فەرماندەی سپای  پاسداران دێت کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، هەڕەشەی چەکداری لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو. 

 پاش هەڕەشەی پاکپور، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، سپای تیرۆریستی پاسداران ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان،  بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تۆپباران و بۆمباران کرد. 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …