دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز
بە پێی ھەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، هاووڵاتییەک بە ناوسناوەی «غەریب شەریفزادە» بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
جێگای ئاماژەیە؛ پێشتریش نێوبراو لە ساڵەکانی ١٣٩٢ و ١٣٩۶ به تۆمەتی «بانگەشە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی» بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕاوەتەوە.