دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ئێران

لە مەریوان، باوکی بەندکراوێکی سیاسی بە هۆی گوشار و زەختی دووری لە کوڕەکەی، گیانی لەدەستدا

 لە مەریوان، باوکی بەندکراوێکی سیاسی بە هۆی گوشار و زەختی دووری لە کوڕەکەی، گیانی لەدەستدا   رۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، «حسێن ئەسەدی» باوکی بەندکراوی سیاسی کورد «ئەیوب ئەسەدی» بە هۆی زەخت و گوشاری دووری لە کورەکەی گیانی لەدەستدا.  جێگای ئاماژەیە، «ئەیوب ئەسەدی» رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٠، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاوایی «بۆریەر» دەستبەسەر کراوە و دواتر لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

«زاهیر ڕووزخوون» بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا

«زاهیر ڕووزخوون» بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «زاهیر ڕووزخوون» خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێز سەر بە شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی، ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە کە  بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە، لە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كاسبكارێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بریندار بوو

 كاسبكارێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بریندار بوو  لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ لە بازنه‌ی «جیهاد» ئه‌و شاره لە ئوتۆمبیلێک،‌ ھاووڵاتییەک بە ناسناوەی «ئەدیب ساعدپەنا» بە سه‌ختی بریندار بوو. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە بریندارە کە تەمەنی ٢٨ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، پشتی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

تۆڕێکى ڕفاندن و تیرۆرى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیا، دەسبەسەر کران

 تۆڕێکى ڕفاندن و تیرۆرى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیا، دەسبەسەر کران ڕۆژى چوارشەممە ٢١ى ڕەزبەر ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، بەرپرسانی تورکیا ھەواڵی دەسبەسەر کردنی دوو چەکداری ئێرانی کە دەیانویست بەرپرسێکى سەربازى پێشووى کۆمارى ئیسلامى کە لە شاری وان تورکیا دەژی، دەسبەسەر و بیگەڕێننەوە بۆ ئێران، بڵاو کردەوە. سەرەڕاى ئەم دوو کەسە، ٦ کەسى دیکەش هاودەست و هاوکارى ئەم دوو کەسە بوون بۆ ڕفاندنى …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەر بوونی «خەدیجە مێهدی‌پوور» لەلایەن ‌هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ئیلام

دەسبەسەر بوونی «خەدیجە مێهدی‌پوور» لەلایەن ‌هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ئیلام بە پێی ھەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ ھەتاوی،هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «خەدیجە مێهدی‌پوور» تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلامیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، گواستەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو، هیچ زانیارییەکمان پێ نەگەیشتۆ. ھەر وەھا ڕۆژی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لە دەست دا. ڕۆژی یەکشەممە ۱۸ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناسناوەی «ئومید شافعی» لە کاتی کار کردن لە شوێنی کارەکەی، لە بینایێک بەربووە و بە سەختی بریندار بوو.  نێوبراو پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شاری سەقز بە هۆی زۆر بوونی برینەکانی، گیانی لە دەست دا.   

زۆرتر بخوێنەوە »

حوکمی ١٤ ساڵ زیندان بۆ دوو بەندکراوی سیاسی کورد، برایەوە

حوکمی ١٤ ساڵ زیندان بۆ دوو بەندکراوی سیاسی کورد، برایەوە بە پێی ھەواڵەکان، لە رۆژانی ڕابردوو دوو ھاووڵاتی کورد بە ناسناوەکانی «کامیل جەباروەند» خەڵکی چریک ئاوا و«ئەنوەر چالشی» خەڵکی ئاوایی مرگەور سەر بە شاری ورمێ لە لایان لقی یەکی دادگای «ئینقلاب» ئەو شارە، ھەر کامیان ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا، سەپا. ئەم دوو ھاووڵاتییانە، رۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٩ لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانی سیاسی کورد «سۆھێیلا حیجاب» ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی دا

زیندانی سیاسی کورد «سۆھێیلا حیجاب» ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی دا  ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،« سۆھێیلا حیجاب» بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، پاش بەڵێنی کاربەدەستانی دادوەری، کۆتایی بە مانگرتنەکەی دا.  ناوبراو ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە هۆی گۆشاری لێپرسە ئیتلاعاتییەکان بۆ « دانپێنانی زۆرە ملییانە» ، مانی لە خواردن گرتبوو.   

زۆرتر بخوێنەوە »

دادستان سنندج خواستار برخورد با پزشک افشا کنندەی خبر سوزاندن «فائزە اکبری» توسط پدرش شد

دادستان سنندج خواستار برخورد با پزشک افشا کنندەی خبر سوزاندن «فائزە اکبری» توسط پدرش شد روز یکشنبە ١١مھرماە سال جاری، دکتر «ایمان نوابی» جراح جوان شاغل در بیمارستان سنندج، خبر دردناک بە اتش کشیدە شدن دختری ٢٢ سالە با ھویت «فائزە اکبری» اھل روستای دولت اباد از توابع سنندج، توسط پدرش را در فضای مجازی منتشر نمود. «محمد جباری» دادستان …

زۆرتر بخوێنەوە »

«حسین عثمانی» زندانی سیاسی کرد بە مرخصی اعزام شد

«حسین عثمانی» زندانی سیاسی کرد بە مرخصی اعزام شد روز شنبە ۱۰ مهرماە سال جاری، زندانی سیاسی کُرد «حسین عثمانی»  پس از تحمل حدود ۸ سال حبس با قرار وثیقەی ۱ میلیارد تومانی به مرخصی اعزام شد. گفتنی ست، این زندانی سیاسی ۶۰ ساله اهل مهاباد، در تاریخ ۴ اسفندماه ۱۳۹۲ پس از احضار از سوی ستاد خبری اداره اطلاعات …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ژینگەپارێزێکی دیکە لە سنە

دەستگیر کردنی ژینگەپارێزێکی دیکە لە سنە رۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ ھەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەر کردنی ژینگەپارێزێان لە رۆژھەڵات، ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە، ژینگەپارێزێکی دیکە بە ناوی «ئارمین ئەسپەرلووس» خەڵکی شاری سنەیان دەسبەسەر کرد. تا ئیستا لە ھۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتییەوە، زانیارییەکمان پێ نەگەیشتووە . جێگای ئاماژەیە، ئەم چالاکە کوردە لە رەشەمەی ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

تایید حکم اعدام «شاکر بھروزی» از طرف دیوان عالی کشور

تایید حکم اعدام «شاکر بھروزی» از طرف دیوان عالی کشور روز سه‌شنبه ۶ مهرماە سال جاری، دیوان عالی کشور حکم «شاکر بهروزی» زندانی سیاسی اهل ارومیه کە بە اتھام «قتل یک عضو سپاه پاسداران» بە اعدام محکوم شدە بود را، تایید کرد. تایید این حکم در حالی صورت گرفتە است کە، ۱۲ نفر از ساکنین روستای دیزج مرگور شهادت داده‌اند …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ۵ی ڕەزبەری ساڵی ۱٤۰۰ ھەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا بە ھۆی ھەڵاتنی کۆڵبەران  لە ترسی تەقەی ئەو ھێزانە، دوو کۆڵبەری گەنج بە ناسناوەکانی «مەسعوود» و «سەرکەوت کەرەمی»  ھەر دووکیان خەڵکی جوانڕۆ، لە بەرزاییەکان داکەوتوون و بریندار بوون. جێگایی ئاماژەیە، ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن١٠ ساڵە لە پاوە

 دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٠ ساڵە لە پاوە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی ٤٣ ساڵە بە ناوی «نەریمان غەفووری» دەستدرێژی کراوەتە سەری. بە پێی زانیارییەکان،  ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە و هاوتەمەنی کچی نەریمان بووە و بنەماڵەکانیان هاتووچۆیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار، گیان لەدەستدا

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار،  گیان لەدەستدا  ڕۆژی یەکشەممە ۴ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی «یەعقوب پاتینی» بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایێک  لە کاتی کار کردن دا، گیانی لە دەست دا. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە وەستای ئارماتوربەندی بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا  بە پێی ھەواڵەکان، ئیمرۆ دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، چالاکێکی ژێنگەپارێز بە ناوی «ئەمیر حاتەمى»  ئەندامى ئەنجوومەنى ژیواى پاوە، کە بە مەبەستی دوبارە چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەى کانییەکەی بەرزاییەکانى هانەو کەریسشانى ئەو شارە چووبوون ، بە هۆى کارەساتێکەوە گیانى لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە، دوو ئەندامى دیکەى ئەنجوومەنەکەش بریندارن.  

زۆرتر بخوێنەوە »