دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

حوکمی ساڵێک و ٣ مانگ بەندکران بۆ هاووڵاتییەکی نەغەدەیی

حوکمی ساڵێک و ٣ مانگ بەندکران بۆ هاووڵاتییەکی  نەغەدەیی

  بە پێی ھەواڵەکان، دادگای ئینقلابی شاری نەغەدە، حوکمی بەندکرانی بە سەر ھاووڵاتییەکی کوردی ئەو شارە بە ناوی «محەممەد تاهیر حوسێن پور» سەپاندووە.

شایانی باسە، نێوبراو به تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» سزای ١٥مانگ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …