حوکمی حەوت مانگ بەندکران بۆ چالاکێکی سوشاڵ میدیا لە بانە
بە پێی ھەواڵەکان، چالاکێکی سۆشاڵ میدیای خەڵکی بانە بە ناسناوەی «ئیبراهیم شوریانی» لە لایان دادگای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، حوکمی حەوت مانگ بەندکرانی بۆی بڕاوەتەوە.
ئەم حوکمە بێ ئەوەی ناوبراو لە دادگا بەشداری بکات و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆی دەرکراوە.