دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٠ ساڵە لە پاوە
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی ٤٣ ساڵە بە ناوی «نەریمان غەفووری» دەستدرێژی کراوەتە سەری.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە و هاوتەمەنی کچی نەریمان بووە و بنەماڵەکانیان هاتووچۆیان پێکەوە هەبووە.
جێگای ئاماژەیە، باری دەروونی ئەو کچە ١٠ ساڵانە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، ناجێگیره.