پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

مافی مرۆڤ

شوناس و چۆنیەتی حوكمی 13 مێرمنداڵی مەحكوم بە ئێعدام لە ئێران بڵاوكرایەوە

13 مێرمنداڵی مەحكووم بە ئیعدام لە ئێران كە لە كاتی دەستبەسەر بوونیاندا تەمنیان 18 ساڵە بووە 8 كەسیان لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە ئیعدام كراون و 5 كەسی دیكەیشیان چاوەڕوانی جێ بەجێ كردنی حوكمی ئیعدامەكانیان

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوو

لە ناوچە سەڵماس هاوڵاتییەكی كوردی دیكە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە توندی بریندار بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە كوژرانی كۆڵبەرێكی دیكە تا فرۆشتنەوەی دووبارەی كەلوپەلی كاسبكاران

ئێوارەی رۆژی شەممە رێكەوتی 28ی مانگی خەرمانانی 1394ی هەتاویی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هاووڵاتییەكی كورد لە ناوچەی سنووری باشماخ سەر بە شاری مەریوان، دەدەنە بەر دەستڕێژو گوللە و دەیكوژن.

زۆرتر بخوێنەوە »

رووداوی كار گیانلەدەستدانی دوو كرێكاری دیكەی كوردی لێكەوتەوە

2 كرێكارێكی كورد لە 2 رووداوی جیاوازدا بە هۆی بەرق گرتووییەوە گیانیان لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانی بەندكراوێكی سیاسی لە مەترسیدایە

“عەلی ئەحمەد سلێمان” بەندكراوی سیاسی كوردی خەڵكی شاری سلێمانی، كە دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی سێدارەی بۆ بڕیوەتەوە، ئێستاكە باری تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و مەترسیی گیانی لیدەكرێ.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

رۆژی رابردوو كۆڵبەرێكی كورد كە لە سنوورەكانی كوردستان سەرقاڵی كاسبی كردن بووە، بە دەستی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

38 كەس لە ئیلام دەستگیر كران

لە چوارچێوەی پڕۆژەیەك بەناو “گرتنی گۆمانلێكراوان” هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێران لە پارێزگای ئیلام 38 كەسیان دەستگیر كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە پارێزگای كرماشان بەڕێوەچوو

ژمارەیەك لە كرێكارانی  رێكخراوەی دابین كردنی كۆمەڵایەتی شاری كرماشان لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەكانیان ھاوكات لەگەڵ  كرێكاران و پەیمانكارانی ئیدارەی نەوژەنكردنەوە قوتابخانەكانی شاری “شەهاباد”ی سەر بە پارێزگای كرماشان كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو لاوی خەڵكی شاری مەریوان رەوانەی زیندان كران

لە درێژەی رەوتی زەخت و گوشاری كۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاوڵاتییانی كورد، دوو لاوی دیكەی خەڵكی شاری مەریوان كە حوكمی زیندانیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەیان رەوانەی زیندان كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆڵبەرێكی دیكە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە كوژرا

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی ورمێ لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە كوژرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری مەهاباد لە زیندان ئازاد كرا + عكس

“یوسف ئاب خەرابات” كرێكاری دەركراوی شیركەتی كشت و سەنعەتی شاری مەهاباد كە بە تاوانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی كومیتەی هاوئاهەنگی لە لایەن دادگای شاری مەهابادەوە بە 2 ساڵ زیندان حوكم درابوو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23ی مانگی خەرمانان لە زیندانی مەهاباد ئازاد كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو چالاكی كرێكاریی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز كران

دوو چالاكی كرێكاری خەڵكی شاری سەقز و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكە كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

منداڵێك بە هۆی رووداوی كار لە سنە گیانی لەدەستدا

بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی كار منداڵێكی تەمەن 17 ساڵەی خەڵكی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، گیانی لەدەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »