شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوو لاوی خەڵكی شاری مەریوان رەوانەی زیندان كران

لە درێژەی رەوتی زەخت و گوشاری كۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاوڵاتییانی كورد، دوو لاوی دیكەی خەڵكی شاری مەریوان كە حوكمی زیندانیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەیان رەوانەی زیندان كران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، “ئۆمید پەرهیزكار و ناسێح پەروازە” خەڵكی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان 45 رۆژ پێش ئێستا لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكەوە دەستگیر كران و هەفتەیەك پێش ئێستا ئۆمید بە یەك ساڵ و ناسێحیش بە 3 ساڵ زیندان حوكم دران و ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەیان رەوانەی زیندان كران.

تۆمەتی سەر ئەو دوو لاوە كوردە، هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی و هاوكاریی لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی نەیاری حكومەت راگەیەندراوە.

شایانی باسە، گوشار و زەختی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاكانی سیاسی و مەدەنی و رۆژنامەوانانی كورد لەحاڵێكدایە، كە حەسەن رۆحانیی سەرۆك كۆماری ئێستای ئێران لە بەڵێنەكانی كاتی هەڵبژاردن بەردەوام ئەوەی دووپات دەكردەوە كە كەشی چالاكی بۆ هەڵسووڕاوانی سەر نەتەوە و كەمایەتیە ئایینیەكانی نێو ئێران كراوەتر دەبێت، بەڵام ئەم چالاكیەكان رۆژ لە دوای رۆژ لە لایەن هێزە حكومەتییەكانەوە زیاتر دەكەوێتە ژێر زەخت و گوشارەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …