چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

منداڵێك بە هۆی رووداوی كار لە سنە گیانی لەدەستدا

بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی كار منداڵێكی تەمەن 17 ساڵەی خەڵكی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی كومیتەی هاوئاهەنگی، رۆژی هەینی 20ی مانگی خەرمانان كرێكارێكی تەمەن 17 ساڵە بە ناوی “فەرید وەهابی” كوڕی فارس و خەڵكی ئاوایی تەنگیسەری ناوچەی ژاوەرۆی سنە، كە لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی شیرینی لە شاری سنە كاری دەكرد، بە هۆی بەرق گرتوویی گیانی لەدەستدا.

ئەو كرێكارە تازەلاوە كاتژمێر 8ی شەو بە هۆی ماندووبوونەوە رۆیشتبووە سەربان و پاڵی بە كولێری ئاویەكەوە دابوو كە بەداخەوە بەهۆی ئیتساڵی بەرقی كولێرەكەوە گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ئەو منداڵە كرێكارە رێكەوتی 21ی مانگی خەرمانان لە نێو غەم و ئاپۆرەی خەڵكی ئاوایی تەنگیسەر ئەسپەردە كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …