13 مێرمنداڵی مەحكووم بە ئیعدام لە ئێران كە لە كاتی دەستبەسەر بوونیاندا تەمنیان 18 ساڵە بووە 8 كەسیان لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە ئیعدام كراون و 5 كەسی دیكەیشیان چاوەڕوانی جێ بەجێ كردنی حوكمی ئیعدامەكانیان
بە پێی راپۆرتی هێرانا، 13 مێرمنداڵی مەحكوم بە ئیعدام كە لە تەمەنی ژێر 18 ساڵیدا بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستبەسەر كراون تاكوو ئێستا 8 كەس لە مێرمنداڵە مەحكووم بە ئیعدامانە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە ئیعدام كراون و 5 كەسی دیكەیشیان چاوەڕوانی جێ بەجێ كردنی حوكمی ئیعدامەكەیان و مەترسی ئیعدام كردنیان لە ئارادایە.
ناوو كاتی دەستبەسەر بوون و بەڕێوە بردنی حوكمی ئیعدامی ئەو مێرمنداڵە مەحكووم بە ئیعدامە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1: وەزیر ئەمردین، لە كاتی دەستبەسەر بوونی تەمەنی 16 ساڵی بووە و لە كاتی بەرێوە چوونی حوكمەكەی تەمەنی 20 ساڵ بووە، لە مانگی پۆشپەڕی 94ی هەتاوی، لە زیندانی بەندەر عەباس ئیعدام كراوە.
2: محەمەد قولی زادە، كاتی دەستبەسەری 17 ساڵ، كاتی جێ بە جێ كردنی سزاكەی 23ی ساڵ، ساڵی 92ی هەتاوی ئیعدام كراوە، لە زیندانی بەندەر عەباس حوكمەكەی بەرێوە چووە.
3: مۆحسێن بندو، لە تەمەنی 16 ساڵی دەستبەسەركراوە، لە تەمەنی 20 ساڵی لە ساڵی 92ی هەتاوی لە زیندانی بەندەر عەباس ئیدام كراوە.
4: شەهاب دێر بەندكراوی كورد و خەڵكی میناب بووە كە لە تەمەنی 16 ساڵی بە تۆمەتی “دزی” لە لایە هێزەكانی رژیم دەستبەسەر كراوە، 4 ساڵ دواتر لە تەمەنی 19 ساڵیدا، لە ساڵی 92ی هەتاوی لە زیندانی بەندەرعەباس حوكمەكەی جێ بەجێ كراوە.
5: یاسر عەیدی زیندانی كوردی خەڵكی میناب، تەنیا 16 ساڵی بووە كە بە تۆمەتی “دزی” دەستبەسەركراوە و لە تەمەنی 19 ساڵی، لە ساڵی 92ی هەتاوی لە زیندانی ناوەندی شاری بەندەر عەباس سزای ئێعدامەكە لە رێگای پەتی سێدارە جێ بە جێ كراوە.
6: محەمەد رەیسی لە كاتی دەستبەسە ر بوونی 15 ساڵی بووە كە بە تۆمەتی “دزی چەكدارانە و كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان” بە ئیعدام مەحكووم كراوە، تەمەنی 18 ساڵ بووە كە لە ساڵی 92ی هەتاوی كاتێك كە كێشی تەنیا “41” كیلو بووە لە زیندانی بەندەر عەباس ئیعدام كراوە.
7: مێهدی هاشمی، لە تەمەنی 14 ساڵی دەستبەسەر كراوە، لە تەمەنی 25 ساڵی لە زیندانی ناوەندی بەدەر عەباس لە ساڵی 93ی هەتاوی ئیعدام كراوە.
8: سەعدی عەشایری، كاتی دەستبەسەركرانی 14 ساڵان بووە، لە تەمەنی 27 ساڵی لە زیندانی ناوەندی كرمان بە تۆمەتی قەتڵ ئیعدام كرا.
9: مۆرتزا زاكری ، تەمەنی 15 ساڵی بە تۆمەتی قەتڵ لە لایەن هێزەكانی رژیم دەستبەسەر كراوە، پاش تێپەڕ بوونی 12 ساڵ دەستبەسەر بوونی لە زیندان لە تەمەنی 27 ساڵی لە زیندانی كرمان سزای ئیعدامەكەی بەڕێوە چووە.
10: یاسر ئەنساری، لە كاتی دەستبەسەر بوونی بە تۆمەتی قەتڵ تەنیا 16 ساڵی بووە، 9 ساڵ دواتر و لە تەمەنی 25 ساڵیدا لە زیندانی ناوەندی بەندەر عەباس ئیعدام كرا.
11: بێهروز برایم نژاد، لە تەمەنی 15 ساڵ دەستبەسەر و لە كاتی بەرێوە چوونی حوكمەكەی تەمەنی 18 ساڵی بووە، لە ساڵی 1386ی هەتاوی لە زیندانی كرمان حوكمەكەی جێ بەجێ كراوە.
12: یەعقوب رویان، لە كاتی دەستبەسەر كردنیدا 17 ساڵی بووە، لە ئاكامدا و پاش 11 ساڵ لە زیندانی شەهابی كرمان هەر لەو زیندانە ئیعدامەكەشی لە رێگای پەتی سێدارەوە جێ بەجێ كرا.
13: نەسیر بورهان زەهی خەڵكی سیستان و بەلوچستان، لە تەمەنی 16 ساڵ دەستبەسەرو پاش 7 ساڵ لە دەستبەسەر كرانی لە زیندانی شەهابی كرمان ئیعدام كرا.
شایانی باسە كە ئەو كەسانەی كە تاوانبارن و تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە بە پێی جاڕنامەی مافی مرۆڤ، منداڵ بە ئەژمار دێن، سزای منداڵان لە ئێران لەوانە سەپاندنی حوكمی ئیعدام، تێكهەڵچوون و قەتڵ، قاچاخی مادە هۆشبەرەكان ، و هەتد هەمو كات یەكێك لەو كارانە بووە كە چالاكانی مافی منداڵان بەرەنگاری كۆماری ئیسلامی بوونەتەوە و بە پێشیل كاری مافی منداڵان ناویان لێ بردوە.
ئەم كردەوانەی كۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی ئێران لە چوارچێوەی جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی و كنوانسیونی مافی منداڵانە. ئێران لە پاڵ ئەو وڵاتانەی عەربستانی سەعوودی،پاكستان و سودان یەكەم وڵاتەكانن كە لە ئیعدام كردنی منداڵانی ژێر تەمەن 18 ساڵ بەردەوامن. دەزگاكانی قەزایی ئێران لەم ساڵانەدا پاش ئەوەی سزای ئێعدام بۆ منداڵان دەبڕێتەوە تا ئەو كاتەی كە تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ، ژمارەیەكیان لە ناوەندی ئیسڵاح و تەربیەتی دەستبەسەریان دەكات.