سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

رووداوی كار گیانلەدەستدانی دوو كرێكاری دیكەی كوردی لێكەوتەوە

2 كرێكارێكی كورد لە 2 رووداوی جیاوازدا بە هۆی بەرق گرتووییەوە گیانیان لە دەستدا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوێنێ شەممە رێكەوتی 28ی مانگی خەرمانانی 1394ی هەتاوی، كرێكارێكی كورد بە ناوی “سیفوور”خەڵكی گۆندی “دەرەوەیان” سەر بە شاری جوانرۆ كە لە “مۆرغدارییەك” (دەواجن) سەرقاڵی كار كردن بووە بە هۆی بەرق گرتووییەوە گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەی هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە ، كابلی بەرقەكان كە لە سەر زەویی بووەو كەوتووەتە نێو ئاوو ئەوەش بووەتە هۆی بەرق گرتوویی و گیان لە دەست دانی ئەو كرێكارە كوردە، شایانی باسە كە ئەو كرێكارە كوردە هاوسەر 5 كچ بووە.

هەروەها لە هەواڵێكی هاوشێوەدا، ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 29ی مانگی خەرمانان لاوێكی تەمەن 27 ساڵ و خەڵكی شاری كرماشان كە جۆشكار بووە و لە كاتی كاركردن لە یەكێك لە شەقامەكانی ناوچەی كیانشاری كرماشان بە هۆی بەرق گرتوویەوە تووشی رووداوی كار بووە و دەست بە جێ گیانی لە دەستداوە.

شایانی باسە، ساڵانە بە سەدان كرێكار لە كوردستان و ئێران بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی كارەوە تووشی رووداوی دڵتەزێن دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن و زۆرێك لەو كرێكارانە كە ژیانی هاوبەشیشیان پێكهێنانەوە لە هەبوونی مافی بیمە بێبەرین و پاش گیانلەدەستدانیشیان بنەماڵەكانیان تووشی گرفتی دابینكردنی بژیوی ژیان دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …