هەواڵ

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار، گیان لەدەستدا

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار،  گیان لەدەستدا  ڕۆژی یەکشەممە ۴ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی «یەعقوب پاتینی» بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایێک  لە کاتی کار کردن دا، گیانی لە دەست دا. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە وەستای ئارماتوربەندی بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا  بە پێی ھەواڵەکان، ئیمرۆ دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، چالاکێکی ژێنگەپارێز بە ناوی «ئەمیر حاتەمى»  ئەندامى ئەنجوومەنى ژیواى پاوە، کە بە مەبەستی دوبارە چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەى کانییەکەی بەرزاییەکانى هانەو کەریسشانى ئەو شارە چووبوون ، بە هۆى کارەساتێکەوە گیانى لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە، دوو ئەندامى دیکەى ئەنجوومەنەکەش بریندارن.  

زۆرتر بخوێنەوە »

  دارا ڕەشیدی، بەندکراوی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی شەممە ۳ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دارا ڕەشیدی لەمەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دۆسییەکەی و ڕەتکردنەوەی داوای ئازادیی مەرجداری، مانی لە خواردن گرت. دارا ڕەشیدی لە ڕێکەوتی ۱۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۸، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸، لە گرتووخانەی تاکەکەسی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی رژیمدا

رۆژی پێنجشەممە ۱ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سیروان سەربە شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیر حوسێن حاتەمی” تەمەن ٢٢ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی بەندیخانەی فەشافوویە گیانی لە دەست دا. ئەمیر حوسێن حاتەمی ، لە یەکێک لە بازاڕەکانی تاران خەریکی ئیش و کار بووە. ئاغولی حاتەمی باوکی ئەمیرحوسێن پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە مردنی کۆڕەکەی تەرمەکەی وەرنەگرتووە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بازداشت یک جاسوس جمهوری اسلامی در سوئد

کارمند ایرانی‌تبار پلیس امنیتی سوئد به اتهام جاسوسی برای جمھوری اسلامی بازداشت شد. رسانه‌های سوئدى گزارش دادند پيمان كيا (٤٠ ساله) یکی از مدیران سابق امنیتی سوئد به اتهام جاسوسی برای رژیم ايران در فاصله سالهای ۲۰۱۱ تا ۲۰۱۵ دستگیر شده است. بر اساس گزارش‌ها، یک مرد ایرانی‌تبار به اتهام جاسوسی به مدت چند سال در سوئد بازداشت شده است. …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھەڕەشەی چەکداری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ھەڕەشەی چەکداری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان   به پێی ھەواڵەکان، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئیران «ئیسماعیل خەتیب»، هەڕەشەی چەکداری لەحیزبە کوردییەکانی رۆژھەڵات کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، کرد.  ناوبراو، بە دووبارەکردنەوەی هەڕەشەکانی پێشووی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی وتی : « چی زووە ئەم حیزبانە دەبێ لە هەرێمی کوردستان دەر بکرێن یاخود چەک بکرێن». ئەم هەڕەشانە بەدوای هەڕەشەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئازاد بوونی بەندکراوی سیاسی، «نەوید محەمەدی»

 مەرەخەس کرانی بەندکراوی سیاسی، «نەوید محەمەدی»  ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، «نەوید محەمەدی» بەندکراوی سیاسی، لە بەندیخانەی نەغەدە، مەرەخەس کرا. نەوید محەمەدی کە پێشتر ھەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی بوو، لە مانگی گولانی ساڵی ١٣٩٩ لە شاری پیرانشار بە تۆمەتی «سیخۆری بۆ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی» دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵدا بۆ بەندیخانەی نەغەدە، گواستراوە .  شایانی باسە، ناوبراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

«سەعید تابناک» بۆ، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوە

 «سەعید تابناک» بۆ، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، زیندانی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناسناوەی «سەعید تابناک»، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی بەندکرانی ٨ساڵەی، بۆ زیندانی نەغەدە بەڕێکرا.  نێوبراو، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ  حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی»، لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ، حوکمی  ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.  جێگای ئاماژەیە، ئەم ھاووڵاتییە لە ۱۵ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دارا رحمانی از زندان دیزل آباد کرمانشاه آزاد شد

دارا رحمانی، شهروند ساکن جوانرود با بخشش باقیمانده دوران محکومیت پنج سال حبس خود، از زندان دیزل آباد کرمانشاه آزاد شد. دارا رحمانی، شهروند ساکن جوانرود از زندان دیزل آباد کرمانشاه آزاد شد. براساس این گزارش، آزادی این زندانی با بخشش باقیمانده دوران محکومیت و به صورت زودهنگام صورت گرفته است. وی در تیرماه ۹۹ جهت تحمل دوران محکومیت ۵ …

زۆرتر بخوێنەوە »

 ئازادکردنی دوو زیندانیی سیاسی خەڵکی سنە

رۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سیروان ئەرغەوانی” و “فەرزاد سادقییان” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران. ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٧ پاش بانگهێشتیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستگیر کران و بۆ ماوەی ٣٧ ڕۆژ لە گرتنگەی ئەو ئیدارەیەدا لێپرسینەوەیان لێکرا. سیروان و فەرزاد، …

زۆرتر بخوێنەوە »

«باپیر برزە» زندانی سیاسی کرد، اعتصاب غذا نمود

«باپیر برزە» زندانی سیاسی کرد، اعتصاب غذا نمود از روز یک‌شنبه ۲۸ شهریورماە سال جاری، زندانی سیاسی کرد اهل پیرانشهر«باپیر برزه» بە نشانه اعتراض به مخالفت با درخواست مرخصی و همچنین مخالفت با درخواست عفو مشروط  در زندان مرکزی نقده دست به اعتصاب غذا زده است. این در حالیست که؛ این زندانی بیش از یک سوم دوران محکومیت ۳۰ ماهه …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز

 دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز  بە پێی ھەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، هاووڵاتییەک بە ناوسناوەی «غەریب شەریفزادە» بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.   جێگای ئاماژەیە؛ پێشتریش نێوبراو لە ساڵەکانی ١٣٩٢ و ١٣٩۶ به تۆمەتی «بانگەشە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی» بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕاوەتەوە.   

زۆرتر بخوێنەوە »

هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی زەنجان ئێعدام کرا

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەرشەد جوودەت ڕەبەت (جوودەتییان)”، کوڕی مەدەنی و خەڵکی گوندی “شەشماڵ” سەر بە ورمێ، لە بەندیخانەی زەنجان جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە، ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانی ماددە سڕکەرەکان” لە بەندیخانەی زەنجان دەستگیر کرا و لە ئاکامدا لەلایەن دەزگای قەزاییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ  بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری شنۆ ھێرشیان کردۆتە سەر دووکانی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناسناوەی «حەسەن قوودرەتی» و بێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەریان کردووە. نێوبراو کە تەمەنی ٤٥ ساڵە و باوکی ٥ منداڵە، پاش دەسبەسەر بوونی بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی سوپای پاسداران لە ورمێ، گواستراوەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران

 کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران  ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «محەممەد برووکی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «جگەن» کردووە کە بوو بە ھۆی گیانی لەدەست دانی نێوبراو. هەروەھا، شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود به پێی هەواڵەکان، ئیمرۆ دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەستەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی «بورهان یۆسفی» خەڵکی سەڵاس باوەجانی دوو فیشەک بەر ڕانی کەوتوە و بە خەستی بریندار بوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »