سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

«سەعید تابناک» بۆ، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوە

 «سەعید تابناک» بۆ، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوە

سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، زیندانی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناسناوەی «سەعید تابناک»، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی بەندکرانی ٨ساڵەی، بۆ زیندانی نەغەدە بەڕێکرا. 

نێوبراو، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ  حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی»، لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ، حوکمی  ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. 

جێگای ئاماژەیە، ئەم ھاووڵاتییە لە ۱۵ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بەڕێ کرابوو و لە ١٩ی ڕەزبەری هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو. 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …