یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

 ئازادکردنی دوو زیندانیی سیاسی خەڵکی سنە

رۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سیروان ئەرغەوانی” و “فەرزاد سادقییان” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٧ پاش بانگهێشتیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستگیر کران و بۆ ماوەی ٣٧ ڕۆژ لە گرتنگەی ئەو ئیدارەیەدا لێپرسینەوەیان لێکرا.

سیروان و فەرزاد، لە کۆتاییدا لەلایەن دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی “بانگەشە بۆ حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی”، هەر کامەیان بە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کران کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو کەم کرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …