پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران

 کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران

 ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «محەممەد برووکی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «جگەن» کردووە کە بوو بە ھۆی گیانی لەدەست دانی نێوبراو.

هەروەھا، شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە سنووری سەردەشت بەرانبەر بە کۆڵبەران، بوو بە ھۆی کوژرانی  کۆڵبەرێک بە ناوی «ئومید محەممەدزادە» تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «گڕوێس» و دانیشتووی شاری «ڕەبەت» .

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …