پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هەواڵ

«عەزیمە ناسری» بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

«عەزیمە ناسری» بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، «عەزیمە ناسری » چالاکی کوردی خەڵکی بۆکان، پاش نزیکەی چل رۆژ دەسبەسەر بوون، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. نێوبراو بە تۆمەتی «ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری رژیمی ئیران» دەسبەسەر کرابوو. شایانی باسە، نێوبراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە بە پێی هەواڵەکان،  ئیمرۆ سێشەممە ۹ی خەرمانانی۱٤۰۰ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک  لە کۆڵبەران، دوو کۆڵبەر بە خەستی بریندار بوون.  ناسناوەی کۆڵبەرە بریندارەکان «بەهمەن» خەڵکی ئارمەردەی بانە و «ئارمان» خەڵکی بۆکان ڕاگەیاندراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

١١ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شارۆچكه‌ی «داقۆق» سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، کوژران و بریندار بوون

١١ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شارۆچكه‌ی «داقۆق» سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، کوژران و بریندار بوون  ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، لە ئاکامی تەقینەوەیەک له‌سه‌ر پردێك له‌ ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی «داقۆق» سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ستدا و حه‌وت كرێكاری و ھەروەھا سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ سه‌ختی بریندار بوون.  ئەو تەقینەوە کاتێک روویداوە کە کرێکاران سه‌رقاڵی كار …

زۆرتر بخوێنەوە »

فڕۆكه‌كانی توركیا، كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی ئیزه‌دی له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری زاخۆیان، بۆردمان کرد

فڕۆكه‌كانی توركیا، كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی ئیزه‌دی له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری زاخۆیان، بۆردمان کرد ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، فرۆکەکانی تورکیا کەمپێکی پەنابەرانی ئێزدی لە ده‌ورووبه‌ری شاری «زاخۆ» سەربە پارێزگای دهۆک یان بۆردمان کرد کە لە ئاکامدا پێنج كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. بەپێی ڕاپۆرته‌كان، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكان، ئەو ھێرشەیان ئەنجام داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

در کرمانشاە بر اثر گازگرفتگی، سە برادر جان خود را از دست دادند

در کرمانشاە بر اثر گازگرفتگی، سە برادر جان خود را از دست دادند   روز دوشنبه ٨ شهریور ماه سال جاری، در روستای «ده گُل» از توابع کرمانشاه، بر اثر سانحەی گازگرفتگی در چاە، سە برادر جان خود را از دست دادند .   دراین حادثه مرد جوانی بدون رعایت اصول ایمنی وارد چاه کشاورزی به عمق 12 متر شده و دچار …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە لایان ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە لایان ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە رۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، ئیتلاعاتی سوپای شاری نەغەدە، ھاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارە بە ناسناوەی «محەممەد تاھیر حسێن پوور» تەمەن ٣٠ ساڵ، بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنکی نادیار گواستەوە. لە ھۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو، زانیارییەکمان پێ نەگەیشتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناهید کەمانگەر بە بارمتە ئازاد کرا

ناهید کەمانگەر بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناهید کەمانگەر، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای ٥٢ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی و هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا. بە وتەی نزیکانی بنەماڵەی کەمانگەر، …

زۆرتر بخوێنەوە »

بازداشت سه دختر نوجوان در جوانرود

روز سه‌شنبه هفته گذشته ۲ شهریور ۱۴۰۰، نیروهای اطلاعات سپاه در شهر جوانرود واقع در استان کرمانشاه سه دختر نوجوان را به نام‌های “تارا احمدی ۱۶ ساله، سونیا کریمی ١٤ ساله و پریا فتحی ١٤ ساله” را به دلایل نامعلوم و غیرقانونی بازداشت کرده‌اند. گفتە میشود وضعیت تارا احمدی وخیم و هم‌اینک در بخش ICU بیمارستان جوانرود بستری است. ضمن …

زۆرتر بخوێنەوە »

شەش ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە، ئازاد کران

شەش ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە، ئازاد کران رۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، چوار ھاووڵاتی خەڵکی ئاوایی نێر بە ناسناوەکانی « کاوە منبەری»، «سەریاد منبەری» ، «شێرکۆ منبەری» و «پەیام منبەری» و ھەروەھا ھاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی شیان بە ناسناوەی «بێھزاد محەممەدی» پاش چوار مانگ دەسبەسەر بوون، ھەر کامیان بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆنی و بە شێوەی کاتی، ئازاد کران. جێگای …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەک لە شنۆ لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەک لە شنۆ لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی شەممە ٦ی مانگی خەرمانان، ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری شنۆ، ھاووڵاتییەک بە ناسناوەی «یاسین راەئاوەر» تەمەن ٥٠ ساڵە، دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعات لە شارێ ورمێ گواستەوە. جێگای ئاماژەیە، لە ھۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو، زانیارێکمان پێ نەگەیشتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بابێک لە بۆکان ھەولی کوشتنی کچە تەمەن ١٢ ساڵەكەی خۆی دا

بابێک لە بۆکان ھەولی کوشتنی کچە تەمەن ١٢ ساڵەكەی خۆی دا  ڕۆژی هەینی ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بۆکان پیاوێک ھەولی دا کچەکەی کە تەمەنی ١٢ ساڵە، بکوژێت. ھەر بە ئەو مەبەستە، دەیھەویست کچەکەی لە بەنداوی بۆکان بیخنکێنێت. ئەو پیاوە، سەرەتا بە چەقۆ هێرشی کردووتە سەر کچەکەی و دواتر بە فڕێیداوەتە نێو بەنداوی بۆکان و ویستوویەتی بیخنکێنێت کە  سەرکەوتوو …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەک لە مەریوان لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران

دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەک لە مەریوان لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ساڵی١٤٠٠ هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان پاش بانگھێشت کردنی هاووڵاتییەک بە ناوی «محەممەد ڕەسائی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی «سەردۆش» سەر بە مەریوان، دەسبەسەریان کرد. تا کاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارێک لەبارەی ھۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو، پێمان نەگەیشتووە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەی کابۆل، گەیشتە ٦٠ کەس

تەکمیلی ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەی کابۆل، گەیشتە ٦٠ کەس رێژەی کوژراوەکانی تەقینەوەی دەرەوەی کابۆل کە ھێرشێکی خۆتەقینەوە بووە، گەیشتە ٦٠ کەس. جان کربی،وتەبێژی پێنتاگون، توییتی کرد: ئێمە تەقینەوەکە لە «ئەبی گێت» پشتڕاست دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی دژوار ڕوویداوە و زەرەری گیانی لە نێو هاووڵاتیانی ئەمریکی و ئەفغانی لێکەوتۆتەوە.  ئەم تەقینەوە بە وتەی هاووڵاتییانی ئەفغان لانیکەم ٦٠کوژراوی لێکەوتۆتەوە. 

زۆرتر بخوێنەوە »

انفجار انتحاری در خارج از فرودگاە کابل، دست کم ١٢ کشتە و زخمی برجای گذاشت

انفجار انتحاری در خارج از فرودگاە کابل، دست کم ١٢ کشتە و زخمی برجای گذاشت بە نقل از وزارت دفاع امریکا «پنتاگون»، چهارم شھریور بیرون از محوطه فرودگاه کابل انفجاری رخ داده است. یک مقام دولت آمریکا می‌گوید: مطابق برآوردهای اولیه حادثه نزدیک فرودگاه کابل یک انفجار انتحاری بوده است. گفته می‌شود این انفجار تا کنون ١٢قربانی گرفته است. از …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کران

دوو ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کران بە پێی ھەواڵەکان رۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، دوو ھاووڵاتی خەڵكی ئاوایی تەنگیسەر، بە ناسناوەکانی «ئارەش ئەحمەدی» تەمەن ٢٢ ساڵ و «ئەمیر رەزایی» تەمەن ٣٠ ساڵ، دوایی ماوەی چوار مانگ دەسبەسەر بوون بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلوێنی، ئازاد کران. رۆژی چوارشەممە ٨ی مانگی گوڵان، …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم، لە سنووری ھەورامان

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم، لە سنووری ھەورامان بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم لە بەرزائیەکانی تەتەی ھەورامان لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناسناوەی « مەعرووف ئەدوایی» خەڵکی ئاوایی «سلین» سەر بە ھەورامان، بە سەختی بریندار بوو. جێگای ئاماژەیە، نێوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »