چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

شەش ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە، ئازاد کران

شەش ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە، ئازاد کران

رۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، چوار ھاووڵاتی خەڵکی ئاوایی نێر بە ناسناوەکانی « کاوە منبەری»، «سەریاد منبەری» ، «شێرکۆ منبەری» و «پەیام منبەری» و ھەروەھا ھاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی شیان بە ناسناوەی «بێھزاد محەممەدی» پاش چوار مانگ دەسبەسەر بوون، ھەر کامیان بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆنی و بە شێوەی کاتی، ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە، نێوبراوان لە ماوەی دەسبەسەر بوونیان لە ھەبوونی پارێزەر بێ بەش بوون.

ھەر وەھا رۆژی پێنجشەممە ھاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی شیان بە ناسناوەی «نەجات عەزیزی» بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆنی و بە شێوەی کاتی، ئازاد کرابوو.

ئەو ھاووڵاتییانە بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، دەسبەسەر کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …