١١ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شارۆچكه‌ی «داقۆق» سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، کوژران و بریندار بوون

١١ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شارۆچكه‌ی «داقۆق» سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، کوژران و بریندار بوون

 ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، لە ئاکامی تەقینەوەیەک له‌سه‌ر پردێك له‌ ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی «داقۆق» سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ستدا و حه‌وت كرێكاری و ھەروەھا سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

 ئەو تەقینەوە کاتێک روویداوە کە کرێکاران سه‌رقاڵی كار له‌سه‌رپردێک بوون کە بۆ ڕێگری کردن له‌ هاتووچۆی چه‌كدارانی داعش ساز ده‌كرێت.

 بە پێی ھەواڵەکان، باری ته‌ندرووستی به‌شێك لە بریندارەکان ناجێگیره‌ و  ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …