چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ناهید کەمانگەر بە بارمتە ئازاد کرا

ناهید کەمانگەر بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناهید کەمانگەر، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای ٥٢ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی و هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

بە وتەی نزیکانی بنەماڵەی کەمانگەر، ناهید کەمانگەر لەو ماوەی کە دەەستگی کرابوو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ناهید کەمانگەر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستگیر و بۆ بەندی ژنانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازرایەوە.

ناهید کەمانگەر خوێندکاری ڕشتەی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستانە.

جێگای ئاماژەیە کە ناهید کەمانگەر کچی حوسەین کەمانگەر بەندکراوی سیاسی کوردە کە ماوەی ١٥ ساڵەی حوکمی بەندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە تێپەڕ دەکات.

هەروەها، ڕاشد مونتەزری هاوژینی ناهید بە هەمان تۆمەت سزای ١٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی کامێران سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …