چوار شه‌ممه‌ 23 ئایار 2018
ماڵەوە / وێنە (پەڕە 4)

وێنە

فه‌له‌ستینییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر یاریزانه ئیسراییلییه‌کان

له یاریی نێوان تیمی تۆپی پێی مه‌که‌بغی حه‌یفای ئیسراییل‌و لیل‌ی فه‌رانسه، چه‌ند لاوی فه‌له‌ستینی به مه‌به‌ستی تۆڵه کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌زه هێرشیان کرده سه‌ر یاریزانه ئیسراییلییه‌کان.

زۆرتر بخوێنەوە »

مه‌سیحیه‌کانی موسڵ ئاواره‌ی باشووری کوردستان بوون

داعش داوای له مه‌سیحیه‌کانی موسڵ کردبوو یا ئیسلام بێنن، یا باج بده‌ن یا ئه‌کوژرێن؛ ئه‌وانیش هیچ یه‌که‌ له‌وانه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردو به ناچار روویان کرده باشووری کوردستان. حکومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری ئایینییه‌وه رایگه‌یاندووه هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌ده‌ن بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و ئاوارانه.

زۆرتر بخوێنەوە »

مه‌ریوان: ره‌زبه‌ری داهاتوو نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام به‌ڕێوه‌ئه‌چێت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه بانگه‌وازی نۆیه‌مین  فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام له مه‌ریوان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و شاره بڵاو کرایه‌وه‌و بڕیار وایه به پێی نه‌ریتی ساڵانه مانگی ره‌زبه‌ری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێزی ژنان له سلێمانی له ئاماده‌باشیی به‌رگریدان

له ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌غدا له ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان هێزی ژنان له پێشمه‌رگه‌ی ژنی هێزه‌کانی 70ی سلێمانی له خۆ ئه‌گرێت خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاواره‌کانی رۆژاوا له که‌مپی نوێی باریکه‌ی عه‌ربه‌ت

له مه‌ودای 5کیلۆمێتریی باشووری شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت‌ی سلێمانی‌و له نزیک ئاوایی باریکه که‌مپێکی نوێ بۆ ئاواره‌کانی رۆژاوا له باشوور کراوه‌ته‌وه که دانیشتووانه‌که‌ی به که‌مپێکی باشی ئه‌زانن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماده‌گیی هێزی پێشمه‌رگه له سنووره‌ تازه‌کانی به‌رامبه‌ر داعش

له رۆژی 10/06/2014وه که هێزه‌کانی عێراق له ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم‌ هه‌ره‌سیان هێناو رایان کرد، هێزی پێشمه‌رگه شوێنی گرتووه‌ته‌وه‌و له‌و ماوه‌دا ده‌یان پێکدادان له نێوان داعش‌و هێزی پێشمه‌رگه به هۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه روویداوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

‘سه‌رچاوێ’ی سه‌رده‌شت یادی بۆردمانی شیمیایی کرده‌وه

ئه‌مڕۆ شه‌مه به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتییانی شاری سه‌رده‌شت‌و شاره‌کانی تری  ده‌وروبه‌ری 27مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردمانی شیمیایی ئه‌و شاره یادکرایه‌وه‌و رێز له قوربانییه‌کانی گیرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێوڕ‌ه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌کردنی ته‌رمی ‘عه‌لادین باباشه‌هابی’ له سنه

دوای ئه‌وه‌ی عه‌لادین باباشه‌هابی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری سنه له تاران کۆچی دوایی کرد، له رێوڕه‌سمێکی شیاو له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هونه‌رپه‌روه‌ری سنه‌وه به خاک سپێردرا.  

زۆرتر بخوێنەوە »

ژماره‌یه‌ک له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه

شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی سه‌ر به داعش له ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کانی باشووری کوردستان به‌رده‌وامه‌و به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌کان نزیکه‌ی 30پێشمه‌رگه‌ش تا ئێستا له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا گیانیان له ده‌ستداوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماژه‌‌کانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه

له‌گه‌ڵ قوڵبونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان له عێراق‌و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له نێوان داعش‌و هێزه سه‌ربازییه‌کانی به‌غداو هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵدێری تائیفیی شه‌ڕه‌کان پشتیوانیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان روو له زیادبوونه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

پیری ئه‌فغان‌و لاوی عه‌ره‌ب!

پیره‌کان له ئه‌فغآنستان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌‌شه‌ی تاڵیبان سوورن له سه‌ر پاراستنی دێمۆکراسی له‌و وڵاته‌و به پێچه‌وانه‌وه به‌شێکی زۆر له لاوانی ناوچه سونی نشینه‌کانی عێراق، ‘داعش’یان پێ ئه‌رێنی‌و باشه.

زۆرتر بخوێنەوە »

گروپی تاڵیبان په‌نجه‌ی ده‌یان ده‌نگده‌ری بڕی

دوای ئه‌و‌ه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌فغانستان به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵیبان بۆ به حه‌‌رام دانان‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان پێشی به ده‌نگده‌ران نه‌گرت، له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته په‌نجه‌ی ره‌نگاویی ده‌نگدارانیان بڕیوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆمه‌ڵکوژیی داعش له تکریت سونیه‌کانیشی گرته‌وه

له کۆمه‌ڵێک وێنه‌و ڤیدیۆیه‌کی تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری تکریت له باکووری به‌غدا، داعش 1700خوێندکاری په‌یمانگای هێزی هه‌وایی عێراقی به‌دیل گرتووه‌، که دوای سووکایه‌پێکردنیان 900 که‌سی لێ کوشتن.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێزی ‘RR’ نرخی چه‌کی دابه‌زاند

هێزی ‘RR’ ئه‌و ناوه‌یه که دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسه‌ین له به‌هاری 2003، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر کاروانی ‘راوڕوت’ی دانابوو: ئه‌و کاروانه بێکۆتاییه‌ی هه‌ڵیانئه‌کوتایه سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازی‌و ئیدارییه‌کانی رژیم‌و زۆربه‌یان به تاڵان برد.

زۆرتر بخوێنەوە »