چوار شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / وێنە / ئاماده‌گیی هێزی پێشمه‌رگه له سنووره‌ تازه‌کانی به‌رامبه‌ر داعش

ئاماده‌گیی هێزی پێشمه‌رگه له سنووره‌ تازه‌کانی به‌رامبه‌ر داعش

له رۆژی 10/06/2014وه که هێزه‌کانی عێراق له ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم‌ هه‌ره‌سیان هێناو رایان کرد، هێزی پێشمه‌رگه شوێنی گرتووه‌ته‌وه‌و له‌و ماوه‌دا ده‌یان پێکدادان له نێوان داعش‌و هێزی پێشمه‌رگه به هۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه روویداوه.

به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی مه‌یدانیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه تازه‌ ئازادکراوه‌کانی باشووری کوردستان به تایبه‌ت له به‌ره‌کانی جه‌نگ‌و دوایین سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه، چه‌ند سه‌ردانمان بۆ ئه‌و ناوچانه بوو که ژماره‌یه‌ک له وێنه‌کانی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.

ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌رمان کردووه‌ته‌وه برێتین له: ‘ده‌روازه‌ی موسڵ’، ‘که‌مپی خازر که تایبه‌ته به ئاواره‌کانی موسڵ له نزیک هه‌ولێر’، ‘ئاواییه‌کانی چه‌رداخلوو قه‌ره‌ته‌په‌‌و مه‌کته‌ب خالد له باشوورو باشووری رۆژاوای که‌رکوک’و ‘شاری دوز له 70 کیلۆمێتریی باشووری که‌رکوک’.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. رووداوەکانی ئەمرۆی شاری بانە ببینە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.