دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / هێزی ژنان له سلێمانی له ئاماده‌باشیی به‌رگریدان

هێزی ژنان له سلێمانی له ئاماده‌باشیی به‌رگریدان

له ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌غدا له ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان هێزی ژنان له پێشمه‌رگه‌ی ژنی هێزه‌کانی 70ی سلێمانی له خۆ ئه‌گرێت خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.

هێزی ژنان له فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له به‌ره‌کانی خواروی باشوری کوردستان خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه‌و وه‌ک فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه عه‌قید(سه‌رهه‌نگ 2) ناهیده ئه‌حمه‌د ره‌شید به زاگرۆس پۆست‌ی وت: ‘له ئێستادا ئێمه ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ به‌شداریکردن له شه‌ڕی داعش‌و چه‌ند سه‌ردانیشمان بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریی هه‌بوو، به‌ڵام له حاڵی حازردا زیاتر سه‌رقاڵی راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی ناو فه‌رمانده‌یی‌و پڕکردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ین بۆ به‌شداریکردن له شه‌ڕ ره‌وانه‌ی ناوچه‌کانی خواروی که‌رکوک‌و گه‌رمیان کراون’.

ناوبراو ئاماژه‌ی به مێژووی هێزی ژنان داو وتی له رێکه‌وتی 11/11/1996 هێزه‌که‌یان دروست کردووه‌و پێش دروستکردنی ئه‌و هێزه ئه‌وان وه‌ک ده‌سته‌‌ی دامه‌زرێنه‌ر تیمێکی تایبه‌تی ژنان بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوشاری سلێمانی، به‌ڵام به گوێره‌ی بارودۆخی کوردستان وایان پێ باش بووه بیکه‌نه هێزێکی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌و دواتر له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی ی.ن.ک وه پشتگریی کراون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزی ژنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هێزه‌که‌یان تا ئێسته راهێنانیان به زیاتر له 50ئه‌فسه‌ری ژن کردووه‌و له ساڵه‌کانی 2000_2001وه له په‌یمانگای قه‌ڵاچوالاندا به‌شدارن. به‌شدارییان له شه‌ڕه‌کانی پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی خواروی که‌رکوک‌و خانه‌قین‌یش کردووه له ساڵی 2003و له‌وه به‌دواوه به‌شی فه‌رهه‌نگیی هێزه‌که‌شیان به‌شێکی کارا بووه‌و ئه‌وان به‌رنامه‌ی یارمه‌تیدانی که‌مداهاته‌کان‌و به‌رنامه‌ی هونه‌ریی به‌رده‌وامیان له بواری په‌ککه‌وتووه‌کان‌و منداڵان پێشکه‌ش کردووه.

هێزی ژنان جگه له راپه‌ڕاندنی کاروباری ناو فه‌رمانده‌یی له ئێستادا ده‌رچونی به‌رده‌وامیان بۆ ناوچه‌کانی سنووری داعش هه‌یه‌‌و وه‌ک پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و هێزه ئه‌ڵێن هیچ ترسێکیان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش نییه‌و ئاماده‌ن به درێژایی 1050 کیلۆمێتری ئه‌و سنوره به‌شداری به‌رگریی بن، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه تا ئێستا پێی باش نه‌بووه ئه‌وان له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا ئاماده بن.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …