هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / مه‌ریوان: ره‌زبه‌ری داهاتوو نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام به‌ڕێوه‌ئه‌چێت

مه‌ریوان: ره‌زبه‌ری داهاتوو نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام به‌ڕێوه‌ئه‌چێت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه بانگه‌وازی نۆیه‌مین  فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام له مه‌ریوان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و شاره بڵاو کرایه‌وه‌و بڕیار وایه به پێی نه‌ریتی ساڵانه مانگی ره‌زبه‌ری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

به پێی بانگه‌وازه‌که فێستیڤاڵه‌که برێتییه له دوو به‌شی شانۆی ئێران‌و جیهان‌و هه‌روه‌ها به‌شێ راهێنان که شانۆی ئێران له دوو ئاستی گشتی‌و سونه‌تی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

هاوکات بڕیاریشه بۆ کێبرکێ 18به‌رهه‌م وه‌ربگیرێت‌، به‌ڵام به‌شێ سونه‌تی کراوه‌تر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش که وه‌ک په‌یامی ئاشتی گه‌لان ئه‌گه‌نه ده‌بیرخانه‌ی فێستیڤاڵه‌که به بێ کێبرکێ رێگه‌یان پێده‌‌درێت.

بانگه‌وازه‌که هۆگرانی به‌شداربوونی له‌ به‌شه جیاوازه‌کانی ئه‌و فێستیڤاڵه ئاگادار کردووه‌ته‌وه تا سه‌ره‌تای خه‌رمانانی داهاتوو به‌رهه‌مه‌کانیان بنێرن‌و تا 10ی ئه‌و مانگه وڵامیان ده‌درێته‌وه‌و سه‌ره‌تای ره‌زبه‌ر یا پاییزی داهاتووش فێستیڤاڵه‌که به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌گه‌ڵ بانگه‌وازه‌که‌دا بۆ زانیاریی زیاتردوو ژماره ته‌له‌فون بڵاو بووه‌ته‌وه که برێتین له:

021-66710702 و 021-66705101

 

photo: By Sher Ko

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …