پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

جیهان

عێراق هێزی سوپا‌و حەشدی شەعبی بۆ بەرگریی لە ئێران بەكاردێنێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌غدا ناچێته‌ ژێرباری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ واشنتۆن به‌رامبه‌ر تاران ده‌یگرێته‌به‌ر. جەختیش دەكاتەوە كە سوپا و حه‌شدی شه‌عبیش به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێك ده‌گرن گه‌ر ئێران بكرێته‌ ئامانج.

زۆرتر بخوێنەوە »

وتەبێژی ئەردۆغان: جارێکی دیکە متمانەی کوردمان بردەوە

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ریفراندۆمەكە، جارێکی دیکە بردنەوەی متمانەی کورد بوو لەلایەن ئەردۆغان.

زۆرتر بخوێنەوە »

نتانیاهو: ئێران دوژمنی هەموو جولەکەکانی دنیایە

بنیامین نتانیاهو لە یادکردنەوەی هۆلۆکاستدا رژیمی ئێرانی وەک گەورەترین دوژمنی جولەکەکانی دنیا ناو برد و هیوای خواست دۆناڵد ترامپ رەفتارێکی جیاوازتر لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکای بەرامبەر بەو وڵاتە هەبێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

عەرەبستان: ئێران تاوانبارێكی كردوەتە باڵیۆزی خۆی لە عێراق

سامر سەبهان وەزیری كاروباری كەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە و باڵیۆزی پێشووی سعودیە لە عێراق ڕایگەیاند: باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق تاوانباری جەنگە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواكراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ساڵی 2016دا زیاتر لە 74 رۆژنامەنووس كوژراون

رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور رایگەیاند لە ساڵی 2016دا زیاتر لە 74 رۆژنامەنووسی پیشەیی لە سەرانسەری دنیا كوژراون و سوریا زیاترین پشكی پێ بڕاوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

فوئاد مەعسوم واژۆی بۆ حەشدی شەعبی كرد

سەرۆك كۆماری عێراق، واژووی لەسەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی كرد كە پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر دابوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

لەسەر تەقینەوەكانی ئیستانبول دوو پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیركران

پۆلیسی ئەنكارا بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر تەقینەوەكانی ئیستانبول دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە)ی دەستگیر كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

ڤیدیۆ.. نەتەوەیەکگرتووەکان: ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەبێتە گۆڕستانێکی گەورە‎

جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب لە سوریا دەگۆڕێت بۆ” قەبرستانێکی گەورە” ئەگەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەردەوام لەلایەن هێزەکانی سەر بەحکومەتی سوریا و ڕوسیاوە هێرشیانبکرێتەسەر.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێزەكانی سوریای دیموكرات تا ئێستا 32 گوندیان ئازاد كردوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایانكرد لە قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی رەقە تا ئێستا 32 گوند‌و 7 ناوچەی ستراتیجی ئازاد كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆناڵد ترامپ بوو بە 45ەمین سەرۆكی ئەمریكا

دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا سەركەوتنی لە هەڵبژاردن راگەیاند و هیلاری كلینتۆن دانی بەشكستدا نا.

زۆرتر بخوێنەوە »

كاندیدەكەی حیزبوڵا بوو بە سەرۆك كۆماری لوبنان

ئەمرۆ ژەنەراڵ میشل عەون ، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان‌و چاكسازی لە پەرلەمانی لوبنان كە لەلایەن حیزبوڵاوە پشتیوانی لێدەكرا، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمان وەك سیانزەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشی توركیا بۆ سەر جەرابلۆس لەچوارچێوەی هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران

له‌دوای‌ دەستپێکردنی هێرشی توركیا بۆ‌ سه‌ر شارۆچکەی جه‌رابلوس، رژێمی سوریا هێرشه‌كه‌ به‌پێشێل كردنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م، چاودێرانیش پێیان وایه‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی چوار قۆڵی نێوان روسیا و ئێران و توركیا و رژێمی سوریادایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پۆلیسی تورکیە زیاتر لە 18 هەزار کەسی دەستگیرکردوە

وەزیری ناوخۆی تورکیە رایگەیاند تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار کەسیا بەتۆمەتی پەیوەندی بە کودەتا شکستخواردوەکەی 15ی مانگی جولای دەستگیر کردوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی كوده‌تاكه‌ی توركیا راگەیەنرا

بەپێی ئامارە فەرمییەكان لەئەنجامی كودەتای سەربازیی توركیا لەشەوی رابردووەوە تا ئێستا نزیكەی 1200 كوژراوو بریندار هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوە خۆكوژییەكانی ئیستانبول نزیكەی 300 قوربانی لێكەوتەوە

شەوی رابردوو سێ تەقینەوەی خۆكوژی لە فرۆكەخانەی ئاتاتوركی ئیستانبول روویدا كە تێیدا 41 كەس كوژراون‌و 239 كەسیش برینداربوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەنابەرانی پیاو لە یۆنان روویان لە لەشفرۆشی كردوە

بەپێی توێژینەوەیەكی (بی بی سی) ژمارەیەك لە پەنابەرانی گەنج‌و مێرمنداڵ لە ئاتنی پایتەختی یۆنان روویان لە لەشفرۆشی كردوە.

زۆرتر بخوێنەوە »