هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

لە ساڵی 2016دا زیاتر لە 74 رۆژنامەنووس كوژراون

رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور رایگەیاند لە ساڵی 2016دا زیاتر لە 74 رۆژنامەنووسی پیشەیی لە سەرانسەری دنیا كوژراون و سوریا زیاترین پشكی پێ بڕاوە.

ئەمڕۆ 19ی دێسامبر، رێكخراوی جیهانی “رۆژنامەنووسانی بێ سنوور” راپۆرتی كۆتایی ساڵی 2016ی ئاشكرا كرد و تیایدا ئاماژەی بە ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی رووبەڕووی توندوتیژی و گیران و كوشتن هاتوون لەمساڵدا كردووە و سووریا وەك یەكەم كوشتارگەی رۆژنامەنووسانی دنیا لەمساڵدا ناو براوە.

راپۆرتەكە ئاشكرای كردووە، لە سەرەتای ساڵی 2016 تا ئێستە لایەنی كەم 74 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری دنیا كوژراون و 19 رۆژنامەنووس لەو ژمارەیە لە شەڕی ناوخۆی سووریادا گیانیان لە دەست داوە، بەمەیش سووریا یەكەم كوشتارگەی رۆژنامەنووسان بووە لە ساڵی 2016دا.

بەپێی راپۆرتەكە دوای سوریا ئەفغانستان پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەی پێ دراوە كە زیاترین رۆژنامەنووسانی تیادا كوژراوە و لە ماوەی ساڵی 2016دا 10 رۆژنامەنووس لەو وڵاتەدا كوژراون.

وڵاتی مەكزیك سێیەمین وڵاتە لە دنیا كە لە ماوەی ساڵێكدا نۆ رۆژنامەنووس تیایدا كوژراون و عێراق پلەی چوارەمی هەیە لەو راپۆرتەدا و تیایدا ئاماژە دراوە، پێنج رۆژنامەنووس لە ماوەی ساڵی 2016 لە عێراقدا كوژراون و ئەمەیش لەچاو ساڵانی رابردوو، سەرباری تەشەنەكردنی شەڕی داعش، رێژەی كوژرانی رۆژنامەنووسان تیایدا كەم بووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …