چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی كوده‌تاكه‌ی توركیا راگەیەنرا

بەپێی ئامارە فەرمییەكان لەئەنجامی كودەتای سەربازیی توركیا لەشەوی رابردووەوە تا ئێستا نزیكەی 1200 كوژراوو بریندار هەیە.

ئاژانسی هه‌واڵیی”ئه‌نادۆلۆ”ـی توركی، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ گه‌شته‌ 90 كه‌س و برینداره‌كانیش 1154 كه‌س ده‌بن.

هاوكات، داواكاری گشتی ویلایه‌تی قه‌رقلر ئیلی، له‌ باكووری رۆژئاوای توركیا، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵی كوده‌تا، فه‌رمانی گرتنی بۆ جه‌نه‌ڕاڵ به‌كر كۆجاك، فه‌رمانده‌ی لیوای 55ی پیاده‌ ده‌ركرد.

شه‌وی رابردوو هه‌وڵی كوده‌تا له‌ توركیا درا، كه‌ زۆرێك له‌ جاده‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌لایه‌ن ئه‌و به‌شه‌ی نێو سوپا كه‌ كوده‌تاكه‌یان ئه‌نجامدا، كۆنترۆڵ كرا، به‌ڵام دواتر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، شكست پێ هێنانی كوده‌تاكه‌ی، راگه‌یاند.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …