پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

دۆناڵد ترامپ بوو بە 45ەمین سەرۆكی ئەمریكا

دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا سەركەوتنی لە هەڵبژاردن راگەیاند و هیلاری كلینتۆن دانی بەشكستدا نا.
لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمریکادا پێنج کەس خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندید کرد لەوانە: هیلاریی كلینتۆن،دۆناڵد ترامپ، جیل ستاین، گەری جۆنسۆن ، ئیڤن مەكموڵین كە وەك كاندیدی سەربەخۆ بەشداری كرد.
لەم هەڵبژاردنەدا (218) ملیۆن و (959) هەزار هاوڵاتی مافی دەنگدانیان بوو، بەڵام (146) ملیۆن و (311) هەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كرد.
دۆناڵد ترامپ پاش سەركەوتن لە وتەیەكدا سوپاسی خزمەتەكانی هیلاری كلینتۆن و خانەوادەكەی كردو وتی “من خۆم بە قەرزاری خەڵکی ئەمریکا دەزانم و ئەوانەشی دەنگیان بۆم نەدا بەبێ جیاوازی، من ئێستا بوومەتە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و هاتووم خزمەتی هەموویان بکەم بەبێ جیاوازی و کاردەکەین بۆ بەجێهێشتنی ناکۆکییەکان”.
سەركەوتنی ترامپ كاردانەوەی جیاجیای لێكەوتەوە. زۆرێك لە بەرپرسانی جیهان پیرۆزباییان لێكرد. لە یەكەم كاردانەوەی رژیم، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لەیەكەم كاردانەوەدا وتی: سەرۆك كۆماری ئەمریكا دەبێت راستییەكانی ئەمرۆی جیهان بە باشی دەرك بكات‌و سیاسەتەكانی لەگەڵ جیهان رێكبخات.
زەریف وتیشی: سەرەڕای ئەوەی كە ئێران‌و ئەمریكا پەیوەندیی سیاسییان نیە، گرنگ ئەوەیە كە سەرۆكی ئەمریكا بە رێكەوتنی بەرجام پابەند بێت‌و “كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ئەو چاوەڕوانییانەیان لە ئێران هەیە”.

ژیاننامەی دۆناڵد ترامپ
دۆناڵد جۆن ترامپ، گەورە بازرگانی ئەمریکی ساڵی 1946 لە نیویۆرک سیتی، لە ویلایەتی نیویۆرک لە دایکبووە و ئێستاش دانیشتووی هەمان ویلایەتە. ترامپ دووەم گەورەترین منداڵی ماڵەوە بووە، لە باوکییەوە بەرەگەز ئەڵمانە و لە دایکیشیەوە بەرەگەز سکۆتلاندییە.  دۆناڵد ترامپ لە نیویۆرک دەست بەخوێندن دەکات، بەڵام لە تەمەنی 13 ساڵیدا قوتابخانە جێدەهێڵێت و دەچێتە ئەکادمیای سەربازیی نیویۆرک.  لە ساڵی 1964 دۆناڵد جۆن ترامپ دەچێتە زانکۆی فۆردهام لە نیویۆرک، بەڵام دوای دوو ساڵ خوێندن، خوێندنەکەی دەگوازێتەوە بۆ زانکۆی پێنسیلوانیا و لەو زانکۆیە بەشی دارایی و بازرگانی دەخوێنێت.
دوای تەواوکردنی زانکۆ، ژیانی ترامپ وەک بازرگانێک لە کۆمپانایەکی باوکی دەستپێدەکات و ساڵ دوای ساڵ ئەستێرەی بازرگانی دەدرەوشێتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2016 کۆی داهاتی بە 3.7 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …