وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌غدا ناچێته ژێرباری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه واشنتۆن به‌رامبه‌ر تاران ده‌یگرێته‌به‌ر. جەختیش دەكاتەوە كە سوپا و حه‌شدی شه‌عبیش به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێك ده‌گرن گه‌ر ئێران بكرێته ئامانج.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رۆژی شەممە 27/ 5/ 2017 له‌كاتی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی قوربانییه‌كانی توندوتیژی ڕه‌گه‌زیی و ئاینیی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له شاری مه‌درید، پایته‌ختی ئیسپانیا ڕێكخرا، به ڕۆژنامه‌ی ” abc”ی ئیسپانی، ڕای گه‌یاند :” عێراق نابێته به‌ره‌یه‌كی دوژمن به‌رامبه‌ر ئێران، چونكه سیاسه‌تی میحوه‌ره‌كانی ناوچه‌كه، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه”.
لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا هات سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێ دژ به ئێران.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وتیشی :” عێراق ولاتێكه ناكه‌وێته دوای سیاسه‌تی ڕه‌ش و سپی بۆ چاره‌سه‌كردنی پرس جیاجیاكان، هاوپه‌یمانێتیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ دژایه‌تیردنی ئێران ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌گه‌ر به‌ئامانجكردنی سه‌ربازیش، هێزه‌كانمان و له پێشه‌وه‌شدا حه‌شدی شه‌عبی، له بۆسه‌دا ده‌بێت”.