لاوێکی تری رۆژهه‌ڵاتی به ناوی ‘مه‌هدی جوانڕۆیی’ له هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئامریکا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی میرانشاو میر عه‌لی وه‌زیرستانی پاکستان وێڕای 6که‌سی تری که‌تیبه‌یه‌کی راهێنانی گروپه ئیسلامییه‌کان کوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »سیاسی
رۆژاوا: بنکه‌ی ئه‌و حزبانه داده‌خریت که مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن
له کۆی 40حزب‌و رێکخراوی سیاسیی رۆژاوای کوردستان، ته‌نها 8حزب رێوشوێنه یاساییه‌کانی دیاریکراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کانتۆنی جزیره‌ی په‌یڕه‌و کردووه‌و به هۆیه‌وه به‌ڕێو‌ه‌به‌رایه‌تیی کانتۆنه‌که بنکه‌ی 32حزبی رۆژاوای له‌و کانتۆنه داخست.
زۆرتر بخوێنەوە »احواز: انفجار مین ضد تانک جان یک جوان عرب را گرفت
روز چهارشنبه گذشته یک جوان 22ساله بر اثر انفجار مین ضد تانک در نزدیک شهرستان بسیتین احواز جان خود را ز دست داد.
زۆرتر بخوێنەوە »ک.ن.ک له سه‌ر باشووری کوردستان هاته ده‌نگ
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ناسراو به ‘ک.ن.ک’ له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی باشووری کوردستان له ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان راگه‌یاندنێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و تێیدا وتویه‌تی: ‘ئه‌وه مافی گه‌لی کوردستانه بڕیار بدات چ جۆره سیسته‌م‌و شێوازێکی به‌ڕێوه‌بردن بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت’.
زۆرتر بخوێنەوە »کاردانه‌وه ناوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌و جیهانییه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌کان له به‌غدا، لیستی به‌ره‌ی نیشتمانی که نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات دژایه‌تیی خۆی بۆ به‌ڕێو‌ه‌چوونی راپرسیی له سه‌ر جیابونه‌وه‌ی باشوری کوردستان له وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕێوه.
زۆرتر بخوێنەوە »نوری مالکی: راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کێشه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه
نوری مالکی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له پرێس کۆنفرانسێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی له پلانی جیابونه‌وه‌ی کورد له عێراق کرد‌و ئه‌وه‌ی ره‌دکرده‌وه که ماده‌ی 140 جێبه‌جێبکرابێت.
زۆرتر بخوێنەوە »یه‌کێتی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا دژایه‌تیی نییه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌هاناوه‌چوونی پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی له ئاستی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌دا بووه‌ته رۆژه‌ڤی به‌شێکی زۆر له کۆبونه‌و‌ه سیاسیه‌کان‌و راگه‌یاندنه‌کان‌و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حزبه رایگه‌یاندووه یه‌کێتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆماری ئیسلامی: له پێناو یه‌کڕیزیی عێرقدا هه‌موو شتێک ده‌که‌ین
دوای راگه‌یاندنی ئاماده‌کاریی باشووری کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی باشووری کوردستان له عێراق کاردانه‌وه‌کان زیاتر بووه‌و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌رێمی کوردستان کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزی پێشمه‌رگه هێشتا 32کیلۆمێتری ماوه سنووری باشوور ئازاد بکات
له سنووری دوزخورماتوو له 70کیلۆمێتریی باشووری که‌رکوک، هێشتا 32کیلۆمێتر له خاکی کوردستان له ژێر ده‌ستی داعشدایه‌و ماوه‌ی نیوسعات تا چیای حه‌مرین دواسنووری خاکی باشووری کوردستان‌و عێراق رێیه.
زۆرتر بخوێنەوە »حکومه‌تی هه‌رێم: پێویست ناکات روونکردنه‌وه بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بده‌ین
له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی سه‌ردانی وه‌فدی حکومه‌تی باشووری کوردستان بۆ تاران‌و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی‌و چه‌ند به‌رپرسی تری ئێران له سه‌ر بارودۆخی عێراق‌و باشوور ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر بووه. سه‌باره‌ت به داواکارییه‌کی ئێران له حکومه‌تی هه‌رێم، فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم روونکردنه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر سایته‌که‌ی خۆی داناوه که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
زۆرتر بخوێنەوە »حکومه‌تی هه‌رێم: هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه به‌رگرانه‌یه‌و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی‌و سه‌ربازی پێکدێنین
دوای خوێندنه‌وه‌و خه‌سارناسیی که‌موکورتییه‌کانی جموجوڵی هێزی پێشمه‌رگه له رووی یاسایی‌و سه‌ربازی له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن شاره‌زا سیاسیه‌کانه‌وه ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سەربازیی و حكومی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
زۆرتر بخوێنەوە »رۆیتێرز: رووداوەكانی عێراق سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت
لێكۆڵەرانی سیاسی لەسەر ئەو بڕوایەن كە داگیركردنی شارەكانی موسڵ‌و تكریت لە لایەن هێزەكانی داعش نە تەنیا نەخشەی عێراق، بەڵكوو سنووربەندیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەرەو گۆڕان دەبات. رۆیتێرز دەنووسێت، لە كاتێكدا سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەدەیەك پێش‌و پاش رووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی داڕێژراوە‌و بووە هۆی پێكهاتنی یەكیەتیە ناوچەییەكان، بەڵام پێدەچێت ئاڵ‌وگۆڕەكانی ناوخۆی عێراق ئەم سنوورانە بەرەو گۆڕانی بنەڕەتی ببات. داعش لەم كاتەدا بەرەو بەغدا …
زۆرتر بخوێنەوە »سپای قودس له نێوان 500 بۆ 2000 هێزی ره‌وانه‌ی عێراق کرووه
به‌رپرسێکی ئه‌منیه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه کۆماری ئیسلام 2000 که‌س هێزی تایبه‌تیی خۆی له 48کاتژمێری رابردوودا ره‌وانه‌ی عێراق کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »ده‌نگدانه‌وه‌ی ئازادبوونی سه‌رتاسه‌ری باشووری کوردستان له سایته گرنگه‌کاندا
سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی باشووری کوردستان به سه‌ر چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌کانی سنووری ماده‌ی 140 ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی بووه‌و زۆربه‌ی میدیاکان له راپۆرته‌کانی ئه‌مڕۆیان له سه‌ر بارودۆخی عێراق به گرنگییه‌وه باسیان کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزی ‘RR’ نرخی چه‌کی دابه‌زاند
هێزی ‘RR’ ئه‌و ناوه‌یه که دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسه‌ین له به‌هاری 2003، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر کاروانی ‘راوڕوت’ی دانابوو: ئه‌و کاروانه بێکۆتاییه‌ی هه‌ڵیانئه‌کوتایه سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازی‌و ئیدارییه‌کانی رژیم‌و زۆربه‌یان به تاڵان برد.
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕوونیی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وامه
له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی ساڵیادی مردنی خومه‌ینی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی چه‌ند هه‌ڵوێستی جیاواز‌و دژ به یه‌کیان له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی سیاسه‌ته‌کانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه‌و چه‌ند شاره‌زای سیاسیش پێیان وایه ئه‌وه شێوازی ره‌فتاری سیاسیی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی‌یه.
زۆرتر بخوێنەوە »