دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

حکومه‌تی هه‌رێم: پێویست ناکات روونکردنه‌وه‌ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بده‌ین

 له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی سه‌ردانی وه‌فدی حکومه‌تی باشووری کوردستان بۆ تاران‌و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی‌و چه‌ند به‌رپرسی تری ئێران  له سه‌ر بارودۆخی عێراق‌و باشوور ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر بووه. سه‌باره‌ت به داواکارییه‌کی ئێران له حکومه‌تی هه‌رێم، فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم روونکردنه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر سایته‌که‌ی خۆی داناوه که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:

سەبارەت بە دوایین سەردانی سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبد ئیلاهیان یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ارنا) ی ئێرانی دەڵێت: “لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی دەبێت روونكردنەوە بدات لەسەر هەندێ‌ نا ڕوونی رەفتاری هەندێ‌ گروپی تیرۆرستی لە هەرێمی كوردستان”.

ئێمە وەك فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت رایدەگەیەنین كە بە داخەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبد ئیلاهیان یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شێوەی بانگهێشتی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ ئێران بێ‌ ئاگایە.

بارودۆخی هەرێمی كوردستان ئارام و سەقامگیرەو پێویست ناكات بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەم پرسە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران روونبكەنەوە.

سەبارەت بە جموجۆڵی گروپی تیرۆرستی داعش، هەڵوێستی حكومەتی هەرێم روون و ئاشكرایەو  ئێمە وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی سەیریان دەكەین.

لە سەردانەكەدا سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە كۆبووەوەو باسیان لە پرس و قەیرانی سیاسی و ئەمنی عیراق و چۆنیەتی پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەو زیاتر پتەوكردنی پەیوەندیەكان كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.