لاوێکی تری رۆژهه‌ڵاتی به ناوی ‘مه‌هدی جوانڕۆیی’ له هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئامریکا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی میرانشاو میر عه‌لی وه‌زیرستانی پاکستان وێڕای 6که‌سی تری که‌تیبه‌یه‌کی راهێنانی گروپه ئیسلامییه‌کان کوژرا.
یه‌کشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو رێکه‌وتی 13/07 فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئامریکا هێرشی کرده سه‌ر وه‌زیرستانی پاکستان که ناوچه‌یه‌کی راهێنانی گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌و له ژێر ده‌ستی تاڵیباندایه‌و له ئاکامیدا 7که‌سی ئه‌و گروپه کوژران که که‌سێکیان ئه‌میره‌و به نه‌ته‌وه کورد‌و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به ناوی مه‌هدی جوانڕۆیی ناسراو به مه‌هدی کوردی‌و دوو که‌سی تری هاوکاری به ناوه‌کانی ئه‌بوبه‌کر سدیق‌و تاریق سلێمانی خه‌ڵکی باشووری کوردستان‌و هه‌روه‌ها 4که‌سی تر که ناسنامه‌یان نه‌زانراوه.
سایتی دوربین نزیک له ئیسلامیه‌کانی باشووری کوردستان له هه‌واڵێک له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه مه‌هدی جوانڕۆیی ساڵی 2008 له رۆژهه‌ڵاته‌وه چووه‌ته ناوچه‌ی وه‌زیرستان‌و بووه‌ته ئه‌ندامی که‌تیبه‌ی ئه‌بوبه‌کری سدیق که ئه‌بو له‌یس لیبی فه‌رمانده‌ی بووه، دوای کۆتاییهاتنی خولی راهێنان بووه‌ته به‌رپرسی بازگه‌یه‌ک له که‌تیبه‌که‌و بووه‌ته هۆکاری پێوه‌ندی گرتنی ژماره‌یه‌ک کوردی تر به‌و تاقمه‌وه‌و دوای چوونی ئیسلامییه‌کان له ساڵی 2003 له باشووری کوردستانه‌وه بۆ وه‌زیرستان له‌و که‌تیبه‌یه‌دا کۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که، ئه‌و که‌تیبه‌یه که له ژێر ده‌ستی مه‌هدی دا بووه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر وه‌زیرستانی باکوور به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌رته‌شی پاکستان‌و هێزی هه‌وایی ئامریکاوه و‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌و له‌وێ ناچار به پاشه‌کشێ بوون بۆ وه‌زیرستانی باشوور به‌ڵام له بۆردمانی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کاندا ئه‌و 7که‌سه‌یان لێ کوژراوه.
هه‌واڵه‌که ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که تاریق سلێمانی جێگری مه‌هدی جوانڕۆییه‌و خه‌ڵکی شاری سلێمانی یه.