هه‌ینی 8 تشرینی دووه‌م 2024

کۆماری ئیسلامی: له پێناو یه‌کڕیزیی عێرقدا هه‌موو شتێک ده‌که‌ین

دوای راگه‌یاندنی ئاماده‌کاریی باشووری کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی باشووری کوردستان له عێراق‌ کاردانه‌وه‌‌کان زیاتر بووه‌و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌‌شه‌ی له هه‌رێمی کوردستان کردووه.

هه‌واڵد‌ریی رۆیتێرز بڵاوی کرده‌وه‌ ‘حسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان’ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ردانی ئه‌مڕۆی بۆ مۆسکۆی پایته‌ختی روسیه ئامریکای به فاکته‌ری قه‌یرانی عێراق زانیوه‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ ئامریکا به‌و کاره‌ی ئه‌یه‌وێت بارودۆخێکی هاوشێوه‌ی ئۆکراین له عێراق دروست بکات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری ناوبراوه‌وه‌ بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له عێراقدا رووده‌دات شه‌ڕێکی ده‌رونیه که له لایه‌ن داعش‌ه‌وه به مه‌به‌ستی ئاڵۆزکردنی ناوچه‌که رێکخراوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی له کاردانه‌وه به کۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارله‌مانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی دیاریکردنی کاتی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له سه‌ر جیابونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق رایگه‌یاندووه: ‘ئێران دڵنیایه له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکرده‌ی ژیریشی تیایه که بیر له جیابونه‌وه له عێراق ناکه‌نه‌وه’.

ناوبراو ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی له ئێسای عێراقدا ره‌دکردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه ئێران له ئێستادا هیچ هێزێکی له عێراقدا نییه‌، به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی بۆ عێراق، به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌تی به‌غدا ئه‌و داوایه‌ی لێ نه‌کردوون.

 عه‌بدوڵاهیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه پێویسته هه‌موو رێگه‌یه‌ک بگیرێته به‌ر بۆ به‌رگرتن به لێکترازانی عێراق‌و ئێران له‌و پێناوه‌دا هه‌موو کارێک ده‌کات.

منبع: فارس

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.