دوێنێ شه‌مه مه‌رزیه ئه‌فخه‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند به‌رپرسێکی حکومه‌تیی کۆماری ئیسلامی که ئه‌و به دیپلۆمات ی ناو برد له یه‌مه‌ن کوژراوه. ئه‌فخه‌م به هه‌واڵنێریی حکومه‌تیی ئیرنای راگه‌یاندووه: ‘چه‌ند تێرۆریستێک ویستوویانه ئه‌بولقاسم ئه‌سه‌دی ته‌مه‌ن 57ساڵ بڕفێنن، که ناوبراو روبه‌رویان بووه‌ته‌و‌ه‌و له ئاکامدا ته‌قه‌یان لێ کردووه‌و دوای چه‌ند کاتژمێر مردووه’. به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێن ئه‌وه بۆ جاری دووه‌مه که‌سانی …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
ئێران سێ دورگه‌که‌ی که‌نداو راده‌ستی ئیمارات ده‌کات
له ماوه‌ی رابردودا کۆماری ئیسلامی‌و حکومه‌تی ئیمارات به ناوبژیوانیی عه‌مان رێکه‌وتون له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی سێ دوورگه‌ی جێی مشت‌ومڕ له ئێرانه‌وه بۆ ئیمارات. به گوێره‌ی هه‌واڵێک له‌م پێوه‌ندییه له ماڵپه‌ڕی دیفێنس‌نیوز، دانیشتنه‌کان به دوور له چاوی میدیا‌و کامێراکان‌و ته‌نانه‌ت نهێنی بوون. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ئیماراته‌وه، وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر گرتنه ده‌ستی سێ دوورگه‌ی جێی مشت‌ومڕ …
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی 37 كۆڵبەری كورد لە ساڵی رابردوو
بە پێی ئامارەكان لە ماوەی ساڵی رابردوو واتە 2013ی زایینی لە ئاكامی تەقەی هێزە ئینتزامی‌و چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی بەرانبەر كۆڵبەرانی كورد لە سەر سنوورەكان، 37 كۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە‌و 56 كۆڵبەری دیكەش برینداربوون. هاوكات شەوی چوارشەممەی رابردوو كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەی ئالانی سەردەشت كەوتنە بۆسەی هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیی‌و پاش تەقەكردن كەسێك گیانی لەدەستدا‌و یەك كەسی دیكەش برینداربوون. …
زۆرتر بخوێنەوە »گەنجێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سوریە كوژرا
گەنجێكی سەر بە رێكخراوە توندڕەوە ئیسلامیەكانی سەلەفی، لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە ئاكامی تێكهەڵچوونێكی نێوان گروپە چەكدارە ئیسلامیەكان لە سوریە كوژرا. ئەو لاوە ناوی عەلی كەرەمی كوڕی حەسەن خەڵكی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە رۆژهەڵاتی كوردستانە كە بە مەبەستی جیهادكردن رووی لە سوریە كردبوو كە بەوشێوە لە نێو گروپە چەكدارە ئیسلامیەكان و پاش رووبەڕووبوونەوەیەك كوژرا. شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو كۆمەڵێكی …
زۆرتر بخوێنەوە »لاوێکی تری سه‌رده‌شتی به ته‌قه‌ی کۆماری ئیسلامی کوژرا
دوێنێشه‌و کۆڵبه‌رێکی تری لاو له ئاکامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر سنووری سه‌رده‌شت گیانی له‌ده‌ستدا. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان واحد تۆفێقی لاوی دانیشتووی گه‌ڕه‌کی هه‌نداوه‌یان‌ی سه‌رده‌شت شه‌وی پێنجشه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی رێکه‌وتی 28به‌فرانبار به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی پێکراو گیانی له‌ده‌ستدا. تا ئێستا زانیارییه‌ک له‌سه‌ر شوێنی پێکرانی واحدو که‌سی ته‌قه‌که‌ر ئاشکرا نه‌بووه.
زۆرتر بخوێنەوە »ئاڵمان مەلا كرێكار تاوانبار دەكات
دەوڵەتی ئاڵمان نامەیەكی ئاراستەی وڵاتی نۆروێژ كردووە‌و تێیدا داوای رادەستكردنی مەلا كرێكاری كردووە‌و رایگەیاندووە، ناوبراو رێكخراوێكی جیهادی بە ناوی رەوت لە ئاڵمان پێكهێناوە. خالید رەنجدەر برای مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی گروپی چەكداری ئەنسارولئیسلام ئاماژەی بەوەدا، ساڵی رابردوو وڵاتی ئاڵمان داوای لە نۆروێژ كردبوو كە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە‌و دادگاییكردن مەلا كرێكار رادەستی ئەو وڵاتە بكات، بەڵام وڵاتی نۆروێژ داوای لە ئاڵمان …
زۆرتر بخوێنەوە »بەرزبوونەوەی ئاماری خۆكوژی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
بە پێی ئەو راپۆرتانی كە لە ئاژانسەكانی ناوخۆی ئێران بڵاو بوەتەوە، لە سەرەتای مانگی خاكەلێوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا 72 هاوڵاتی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە كە 41 كەسیان ژن‌و 31ی دیكەشیان پیاوبوون. ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ئەم رێژەیە زیادی كردووە، بە هۆی ئەوەی ساڵی 2012 لە رۆژهەڵاتی كوردستان 27 كەس …
زۆرتر بخوێنەوە »لە قوتابخانەكانی سەقز گوشاری ئابووری دەخرێتە سەر قوتابیان
ناوەندی وەزارەتی پەروەردە لە شاری سەقز بە شێوەیەكی سیستماتیك‌و لە رێگەی بەرپرسانی خۆیەوە، گوشاری ئابووری دەخەنە سەر قوتابیان و هەر دوو مانگ جارێك داوای یارمەتی پووڵی لە بنەماڵەكانیان دەكەن. باوكی قوتابیەك لە شاری سەقز رایگەیاند، پاش سەردانم بۆ قوتابخانەی ( ر ) ناڕەزایەتی خۆم بەرانبەر بەرپرسانی قوتابخانە دەربڕیوە‌و پێیانم وتووە كە من‌و زۆربەی ئێمە كرێكارین‌و لەم دۆخەی ئێستادا داواكردنی پووڵ‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »راپرسیی لەسەر یاسای بنەڕەتیی میسر بەڕێوەچوو
راپرسیی یاسای بنەڕەتیی نوێی میسر كە لە رۆژی سێشەممە 24ی بەفرانبار دەستیپێكرد شەوی چوارشەممە كۆتایی پێهات. ئەم راپرسیە شەش مانگ پاش وەلانانی محەممەد مورسی سەرۆك كۆماری پێشووی میسر لە دەسەڵات بەڕێوەچوو. ئیخوان ئەلموسلیمین ئەم راپرسیەی بایكوت كردبوو. یاسای بنەڕەتیی نوێی میسر رەشنووسی دەستكاریكراوی سەردەمی سەرۆك كۆماریی مورسیە كە كۆمیتەیەكی 50 كەسی بە سەرپەرشتی عومەر مورسی وەزیری پێشووی میسر ئامادەی كردووە. …
زۆرتر بخوێنەوە »به بڕی 400ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی سوریه ده‌کرێت
دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێکی به‌هێز له توندوتیژی‌و سه‌رما سوریه‌ی گرته‌وه، چه‌ند GNO بڕیاریاندا له درێژه‌ی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یارمه‌تیدانی سوریه، به بڕی 400ملیۆن دۆلار هاوکاری په‌نابه‌رو ئاواره‌کانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن. به گوێره‌ی راپۆرتی cnn له‌مباره‌وه چه‌ند رێکخراوی خێرخوازی کوه‌یت به‌ڵێنیان داوه 142ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پاره بده‌ن. دوێنێ سێشه‌مه کۆمه‌ڵه‌ی IICO که پێکهاته‌ی چه‌ند رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی کوه‌یته له کۆفرانسی دووه‌میدا رایگه‌یاندووه …
زۆرتر بخوێنەوە »ده‌نگۆی دامه‌زراندنی به‌سیج له ئوردون‌و میسر
به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی به‌سیج رایگه‌یاندووه دوای فه‌له‌ستین‌و لوبنان، له ئوردون‌و میسر سه‌رقاڵی رێکخستنن. له‌وباره‌وه هه‌واڵده‌ریی فارس له زاری محه‌مه‌د ره‌زا نه‌قدی بڵاوی کردوه‌ته‌وه: ‘به‌سیجی ئوردون‌و میسر به‌م نزیکانه داده‌مه‌زرێت’. ناوبراو مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی به‌سیجی ئه‌و وڵاتانه‌ی گرێداوه به هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسراییل‌و گرتنی به‌یتولموقه‌ده‌س(Urišlīm) که به بۆچوونی کۆماری ئیسلامی شارێکی ته‌واو فه‌له‌ستینییه‌و له لایه‌ن ئیسراییله‌وه داگیر کراوه. نه‌قدی …
زۆرتر بخوێنەوە »25به‌فرانبار، ساڵیادی کوشتنی ئیبرایم لوتفوڵایی
رۆژی چوارشه‌مه 25به‌فرانبار ساڵڕۆژی کوشتنی ئیبرایم لوتفوڵایی چالاکی خوێندکاریی خه‌ڵکی سنه‌یه. 6ساڵ پێش‌و له ڕێکه‌وتی 15به‌فرانباری 86هه‌تاویدا خوێندکاری چالاکی کورد، ئیبرایم لوتفوڵایی دوای ئه‌وه‌ی له کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی له زانکۆی په‌یام نوری سنه ده‌ستبه‌سه‌رکرا، بێسه‌روشوێن بوو تا 10 رۆژ دواتر‌و له رێکه‌وتی 25به‌فرانبار له ژێر سه‌دان کیلۆ گیراوه‌ی بیناسازیدا چاڵکرا. ئیبرایم لوتفوڵایی له درێژه‌ی خوێندنیدا یه‌کێک له خوێندکاره چالاکه ناسراوه‌کانی کوردستان‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »سه‌ردانی رۆحانی بۆ ئه‌هواز مانگرتنی کرێکارانی به‌دواوه‌بوو
هاوکات له‌گه‌ل سه‌ردانی رۆحانی بۆ ئه‌هواز، کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی شه‌که‌ری ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان رێخست. به پێی راپۆرته‌کان ئه‌مڕۆ 24به‌فرانبار هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی رۆحانی سه‌رکۆماری ئێران بۆ پارێزگای ئه‌هواز زیاتر له 50که‌س له کرێکارانی شه‌که‌ری ئه‌و شاره له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه ده‌ستیان دایه کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌و داواکاریی پێدانی هه‌قده‌ستی دواکه‌وتوویان خسته‌ڕوو. به گوێره‌ی راپۆرتێک کۆمه‌ڵێکی زۆر له کرێکاره‌کانی کارگه‌ی شه‌که‌ری ئه‌هواز …
زۆرتر بخوێنەوە »بانگه‌شه‌ی ناردنی لاوانی کورد بۆ سوریه گه‌یشته رۆژهه‌ڵات
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس‌پۆست، سپای پاسداران له ناوچه‌ی دیوانده‌ره بانگه‌شه بۆ ناردنی لاوان ده‌کات بۆ سوریه. به پێی ئه‌و راپۆرته ماوه‌یه‌که به‌رپرسێکی سپای پاسداران داوا له لاوان‌و دانیشتوانی گوندێکی ناوچه ی دیوانده‌ره ده‌کات بۆ رۆشتن بۆ سوریه‌و به‌شداریکردن له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته له پاڵ هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د. راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به ناوی که‌سه‌که کردووه‌و رایگه‌یاندووه: ‘عه‌لی بامنشین ناسراو به …
زۆرتر بخوێنەوە »بەڕێوەچوونی سمینارێك سەبارەت بە بەرەی كوردستانی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
رۆژی هەینی 10ی مانگی ژانویەی 2014ی زایینی بەرانبەر بە 20ی مانگی بەفرانباری ساڵی 1392ی هەتاویی كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر سمینارێك لە لایەن رێكخراوی ئاشتی بۆ دێمۆكراسی بەڕێوەچوو. لەو كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێك لە مامۆستایان، كەسایەتی و ئەندامی چەند رێكخراوێكی مەدەنی و چەند رۆژنامەوانێكی سەربەخۆش بەشدارییان كرد. سەرەتای كۆبوونەوەكە بە سرودێك دەستی پێكرد و پاشان بۆ رێزگرتن لە یادی …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو تازه‌لاوی سه‌رده‌شتی خۆیان کوشت
دوێنێ یه‌کشه‌مه هه‌واڵی خۆکوژیی دوو تازه‌لاوی سه‌رده‌شتی بڵاو بووه‌وه. له‌وباره‌وه که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی رایگه‌یاند ئارمان باوه‌ری ته‌مه‌ن 13ساڵ‌و محه‌مه‌د شێخی ته‌مه‌ن 15ساڵ به هۆکاری نادیار خۆیان کوشتووه. ئارمان باوه‌ری سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌مه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌و چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌ویش محه‌مه‌د شێخی خۆی هه‌ڵواسیوه. ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له هاوشارییه‌کانی ئه‌و تازه‌لاوه پێیان وایه هۆکاری ئه‌و خۆکوژییانه کێشه‌ی …
زۆرتر بخوێنەوە »