شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

به بڕی 400ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی سوریه ده‌کرێت

دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێکی به‌هێز له توندوتیژی‌و سه‌رما سوریه‌ی گرته‌وه، چه‌ند GNO بڕیاریاندا له درێژه‌ی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یارمه‌تیدانی سوریه‌، به بڕی 400ملیۆن دۆلار هاوکاری په‌نابه‌رو ئاواره‌کانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن. به گوێره‌ی راپۆرتی cnn له‌مباره‌وه چه‌ند رێکخراوی خێرخوازی کوه‌یت به‌ڵێنیان داوه 142ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پاره بده‌ن.
دوێنێ سێشه‌مه کۆمه‌ڵه‌ی IICO که پێکهاته‌ی چه‌ند رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی کوه‌یته له کۆفرانسی دووه‌میدا رایگه‌یاندووه ئه‌م بڕه پاره‌یه ساڵی پارو له کۆنفرانسی یه‌که‌می هاوکاریکردنی سوریه بڕیاری له سه‌ر درابوو.
ساڵی پارو له کۆنفرانسی یه‌که‌مدا بڕی 1.5میلیارد دۆلار له لایه‌ن به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که بۆ سوریه ته‌رخان کرا که له‌و بڕه پاره‌یه 07%ی گه‌یشتووه‌ته سوریه.
بڕیاره پرێس کۆنفرانسی ئه‌و یارمه‌تییه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له کوه‌یت به به‌شداریی 69وڵات‌و 24رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت. بان‌کی مۆن سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که‌یه.
به پێی ئه‌و راپۆرته له سوریه‌دا 10.5 ملیۆن که‌س له بارودۆخی مه‌ترسیداردا به‌سه‌رده‌به‌ن‌و زیاتر له 1ملیۆن مناڵیش تووشی قه‌یرانی خۆراک بوون. پلانی جیهانیی خۆراکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (WFP) دوێنێ سێشه‌مه رایگه‌یاند مانگی رابردوو یارمه‌تیی خۆراکی بۆ 3.8ملیۆن که‌س له سوریه ره‌وانه‌ کردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزی‌و تێکچوونه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی سوریه، یارمه‌تییه‌کان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه.
ده‌وترێت له شه‌ڕی سوریه‌دا زیاتر له 100هه‌زار که‌س کوژراون‌و چه‌ند ملیۆن که‌سیش ئاوار‌ه‌ی وڵاتانی دراوسێ بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.