هەواڵ

جیابوونەوەی سەرۆك كۆماری فەڕانسە لە هاوسەرەكەی

فرانسوا ئۆلاند رایگەیاند لە والری تریر ویلر هاوڕێی 7 ساڵەی ژیانی كە وەك خاتووی یەكەمی فەڕانسە ئەژمار دەكرا جیابوەتەوەو ئەم هەواڵە پاش ئەوە بڵاوكرایەوە كە راگەیاندنەكانی فەڕانسە شەپۆلێكیان سەبارەت بە بوونی پەیوەندی خۆشەویستی ئۆلاند‌و ئەكتەرێكی سینەما وەڕێخست. سەرۆك كۆماری فەڕانسە لەگەڵ والری تریرویلر كە 48 ساڵ تەمەن‌و ژۆرنالیستێكی ناسراوە ژیانی هاوبەشی پێك نەهێناوە، بەڵام دوو لایەن لە ساڵی 2006 پێكەوە …

زۆرتر بخوێنەوە »

1400 كوژراو لە شەڕی نێوان داعش‌و نەیارانی سوریە

چاودێری مافی مرۆڤی سوریە رۆژی پێنج شەممە 3ی رێبەندان لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی تێكهەڵچوونەكانی 20 رۆژی رابردووی نێوان گروپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق‌و شام ناسراو بە داعش سەر بە ئەلقاعیدەو نەیاران بەشار ئەسەد 1400 كەس كوژران. ئەم رێكخراوە ئاماژەی بەوەدا، شەڕی نێوان داعش‌و نەیارانی بەشار ئەسەد لە پارێزگاكانی حەڵەب‌و ئەلرقە لە باكووری سوریە، ئەدلەب‌و دیرئەلزور‌و حەماو حەمس لە ناوەندی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمریكا: دوایین وتووێژ لەگەڵ ئێران مانگی رێبەندان بەڕێوە دەچێ

دەوڵەتی ئۆباما چاوەڕێی ئەوەیە وتووێژە ناوكیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هێزەجیهانیەكان كە بڕیارە ماوەی چەند رۆژی دیكە بەڕێوە بچێت، لە كۆتاییەكانی مانگی رێبەندانی ئەمساڵ بگاتە دوا ئەنجامەكانی خۆی. بە وتەی هاوكارانی ئەندامانی كۆنگرەی سەنا، ئەمریكا‌و هاوپەیمانیان لە ئێستادا لە حاڵی وتووێژ‌و راگۆڕینەوە بە مەبەستی هەنگاوەكانی داهاتووی خۆیان لە وتووێژە ناوكیەكان لەگەڵ ئێرانن. لە لایەكی دیكەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری كاروباری …

زۆرتر بخوێنەوە »

نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەرزبوونەوەی رێژەی ئێعدامەكان لە ئێران نیگەرانە

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە بە دەركردنی راگەیاندنێك داوای لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كە رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران رابگرێت‌و بەمشێوە نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەكان لەو وڵاتە دەربڕیوە. دەفتەری مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت، راپۆرتەكان باس لەوەدەكەن، لانیكەم 40 كەس لە ماوەی یەكمانگی رابردوو لە ئێران ئێعدامكراون. ئەم دەفتەرە هاوكات ئاماژەی بەوەدا، كۆی 625 لە ماوەی ساڵی 2013 …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاكسفام: داراییەكانی 85 دەوڵەمەندی جیهان نیوەی دانیشتووانی جیهانە

ئاكسفام رایگەیاند، داراییەكانی 85 دەوڵەمەندی گەورەی جیهان لەگەڵ كۆی داراییەكانی نیوەی هەژارەكانی جیهان بەرابەرن. ئاكسفام كە گرۆپێكی لایەنگری مافی مرۆڤە رۆژی دووشەمەی 21ی ژانویە توێژینەوەیەكی لە بابەت نابەرابەری لە ئاستی جیهان بڵاوكردەوە. ئەم توێژینەوە پێش بەڕێوەچوونی رێبەرانی دەوڵەتی‌و ئابووری لە كۆبوونەوەی ئابووری جیهانی داوس لە سویسە كە ئێستا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دەوڵەمەندەكانی جیهان بە كەڵك وەرگرتن …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانكی مۆن: كارێكی باشم كرد داوای هاتنی ئێران بۆ كۆنفڕانسی ژێنێڤم رەتكردەوە

بانكی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە 2ی رێبەندان جارێكی دیكە رەتكردنەوەی داواكەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریی لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2ی بە هەڵوێستی ئەرێنی ناولێبرد. بانكی مۆن لە كۆتایی یەكەم رۆژی كۆنفڕانسی ژێنێڤ لە مۆنترۆی سویس وتی، ئێران دژی ئەوەیە كە حكوومەتێكی كاتی لە سوریە دابمەزرێت‌و وتەكانی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی نیشانەی ئەوەیە‌و بۆیە باشتروابوو كە بەشدار نەبن. جان …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوەی مین لە بانە دوو كۆڵبەری كردە قوربانیی

لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە دوو كۆڵبەری كورد بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی برینداربوون. بە پێی هەواڵی ناوەندی هەواڵنێریی كوردپا كاتژمێر 9ی شەوی چوارشەممە 2ی رێبەندان بە هۆی تەقینەوەی مینێكی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران‌و عێراق دوو كۆڵبەر بە توندی بریندار بوون‌و بەشێك لە ئەندامانی جەستەیان لەدەستدا. یەكێك لە قوربانیانی ئەم تەقینەوە لاوێكی تەمەن 19 ساڵ بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

68 ساڵ بە سەر دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان تێدەپەڕێت

22ی کانونی دوەم، 68 ساڵ بە سەر تاقانە کۆمارەکەی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە لە سەر دەستی پێشەوا قازی محەمەد هاتە کایەوە و ماوەی ساڵێک حکومڕانی چەند ناوچەیەکی کوردستانی کرد و مەهابادی کردە پایتەختی خۆی.

زۆرتر بخوێنەوە »

چله‌ی کیومه‌رس مه‌نسوری له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه چله‌ی رۆژنامه‌نووس کیومه‌رس مه‌نسوری له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. په‌یامنێری زاگرۆس‌پۆست له سلێمانییه‌وه رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆو دوای 40رۆژ به سه‌ر مه‌رگی رۆژنامه‌نووسی سنه‌یی له سلێمانی، رێوڕه‌سمێکی رێزگرتن له‌و رۆژنامه‌نووسه ناسراوه به‌ڕێوه‌چوو. له رێوڕه‌سمه‌که‌دا رێز له کارو خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ریی کیومه‌رس مه‌نسوری گیراو بێهنام مه‌نسووری، برای کیومه‌رس وتاری بنه‌ماڵه‌که‌یانی خوێنده‌وه. کیومه‌رس مه‌نسوری ته‌مه‌ن 34ساڵ، 40رۆژ پێش‌و به هۆی …

زۆرتر بخوێنەوە »