به‌یانی چوارشه‌مه کۆنفرانسی ژنێڤ2 به بێ به‌شداریی ئێران‌و به ئاماده‌بوونی 40وڵات‌و 4دامه‌زراوه‌ی جیهانی له سویس ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات.بڕیاره کۆنفرانسی ژنێڤ2 که ته‌رخانکراوه بۆ لێکدانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه‌و رێگه‌چاره‌کانی، دوای چه‌ند هه‌فته به‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاریدا به‌یانی چوارشه‌مه له شاری مۆنترۆی سویس به‌ڕێوه بچێت. ئه‌گه‌رچی به درێژایی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌دا کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه به بێ هیچ پێشمه‌رجێک به‌شداری بکات، به‌ڵام دوێنێ‌و دوو رۆژ پێش راگه‌یاندنی کۆتایی کۆنفرانسه‌که راگه‌یه‌نرا که ئێران ناتوانێت له ژنێڤ2دا به‌شداری بکات.
بان‌کی مون سکرتێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشتر‌و له نامه‌یه‌کی فه‌رمیدا کۆماری ئیسلامی بانگ هێشت کردبوو بۆ به‌شداری کردن له ژنێڤ2، به‌ڵام دوای چه‌ند کاتژمێر له بانگهێشته‌که پاشگه‌ز بووه‌وه‌و ئاگاداری کردنه‌وه که ناتوانن له ژنێڤ2دا به‌دار بن.
کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسه ئێرانییه‌کان به دوورخستنه‌وه‌ی به‌شدارکردنیان له نێڤ2 شۆک ئاسا بووه‌و نیگه‌رانیی خۆیان له‌و باره‌وه راگه‌یاندووه. له پێشمه‌رجه‌کانی به‌شداریکردن له ژنێڤ2، قبوڵکردن‌و به فه‌رمی ناسینی بڕیار‌و په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنفرانسی ژنێڤ1ه که ماوه‌ی 6مانگ پێش به‌ڕێوه چووهاتووه‌و راگه‌یاندنی حکومه‌تی کاتی‌و وه‌لانانی رژیمی ئه‌سه‌د پێشمه‌رجه بۆ به‌شاریکردن له ژنێڤ2، له کاتێکدا ئێران‌و سوریه هاوکات پێ له سه‌ر ‘ده‌نگی خه‌ڵک’ داده‌گرنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان‌و قه‌یران له‌و وڵاته به فه‌رمی ناناسن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و راسپارده‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ دانووستان له سه‌ر که‌یسی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ 5+1، وه‌لانانی ئێرانی له ژنێڤ2 به کاریگه‌ریی وڵاتانی زلهێز له ده‌ره‌وه‌ی 5+1 ناوبرد‌و وتی که پێشتر به بان‌کی مون‌و ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی راگه‌یاندووه که هیچ پێشمه‌رجێک قبوڵ ناکات.
له لایه‌کی تره‌وه مه‌رزیه ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به هه‌واڵنێرییه‌کانی راگه‌یاندووه که ئه‌وان هه‌رگیز خوازیاری به‌شداریکردن له ژنێڤ2 نه‌بوون. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵنێریی حکومه‌تی ئیسنا بڵاویکرده‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ئه‌فخه‌م هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ئێرانی له‌مه‌ڕ ژنێڤ2 راگه‌یاندووه‌و وتویه‌تی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بانگهێشتیان بۆ ژنێڤ2 جێی داخه.
پێشتر به‌شێک له ئه‌ندامانی پارلمان ئێران ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له مه‌ڕ بێئاگاییان له ره‌وتی پێشچوونی که‌یسی ناوکیی ئێران له درێژ‌ی دانووستانه‌کان ده‌ربڕیبوو که تا ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ئێرانی له‌و پێوه‌ندییه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان به‌رامبه‌ری نه‌بوو. ئه‌فخه‌م له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه عه‌راقچی ئه‌ندامی تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ، له پارلمان‌دا راپۆرتی دانیشتنه‌کان ده‌داته‌وه به ئه‌ندامان.
هه‌واڵنێرییه‌کان بڵاویان کردووه‌ته که دوابه‌دوای بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بانگهێشتی ئێران بۆ ژنێڤ2 هه‌ریه‌که له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سوریه، ئامریکا‌و عه‌ره‌بستان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌و بانگهێشته ده‌ربڕیوه‌و وتویانی ئێران به‌و هۆیه‌ی له سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کاتی له سوریه له‌گه‌ڵ کۆنفرانسی ژنێڤ1 نه‌بووه ناتوانێت له ژنێڤ2دا به‌شدار بێت، که دواجار بان‌کی مۆن ناچار بووه بانگهێشته‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه. له کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌وه، جێگرێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه: ئێران له ژنێڤ1دا به‌شدار نه‌بووه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داواکردنی ئه‌وه‌ی که بڕیاره‌کانیشی قبوڵ بکات، شیاو نییه.
له لایه‌کی تره‌وه، هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیی کۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی دانووستانه‌کانیدا واته روسیه کاردانه‌وه‌ی به دوورخستنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ژنێڤ2 بووه. له‌و باره‌وه سێرگێی لاورۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه رایگه‌یاندووه: ‘به‌شداری نه‌کردنی ئێران جێی داخه، به‌ڵام کاره‌ساتبار نییه’. روسیه هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کیی گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی خاوی پیتاندنی یۆرانیۆمه بۆ رێئاکتۆره‌کانی ئێران‌و شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵێن له ساڵانی رابردوودا زیاترین قازانجی له‌و رێیه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی مسۆگه‌ر کردووه. ئه‌وه له کاتێکدایه که له سه‌روبه‌ندی بانگهێشتی ئێران بۆ ژنێڤ2، هه‌واڵنێرییه‌کان باسیان له پلۆمب کردنی وێستگه‌ی نه‌ته‌نز کرد که تا ئێستا کۆماری ئیسلامی تێیدا به چڕترین رێژه واته 20% یۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی پیتاندووه.
هه‌واڵنێرییه‌کان له زاری بان‌کی مون‌ه‌وه رایانگه‌یاندووه که ئه‌و به قسه‌کانی زه‌ریفدا بۆی ده‌رکه‌وتووه که ئێران له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تێده‌گات‌و بۆیه ئه‌وه‌ی به هۆکاری ئاسایی بوونی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بانگهێشته‌که زانیوه، به‌ڵام هه‌موو ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌کانی ئێران به’ داخ’ه‌وه باسیان له دوورخستنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان کردووه له ژنێڤ2دا. له وڵاتانی ناوچه جگه له سوریه، تورکیه، کوه‌یت، ئوردون، لوبنان، عه‌مان، عێراق، عه‌ره‌بستان، ئیمارات‌و میسر له ژنێڤ2دا به‌شدارن.
هه‌ر له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژنێڤ2، پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادا بوو که ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری کاتی له رۆژاوای کوردستان وه‌ک به‌شێک له هاوکێشه سیاسییه‌کانی رۆژاوا بۆ ئه‌و کۆنفرانسه بانگهێشت بکرێت، که ئه‌وانیش بانگهێشت نه‌کراون. ئه‌مڕۆ سێشه‌مه له رۆژاوای کوردستان یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی له کانتۆنی جزیره به فه‌رمی‌و به 22 وه‌زیرو 2هاوسه‌رۆکه‌وه خۆی راگه‌یاندو بریاریشه دوابه‌دوای یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی سیستێمی ئیداریی ئه‌و کانتۆنه، دوو کانتۆنی تریش که برێتین له عه‌فرین‌و کوبانی ئاماده‌کاریی راگه‌یاندنیان بۆ بکرێت. له ئێستادا لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژاوا دابه‌ش ده‌بن به سه‌ر دوو لایه‌نی سه‌ره‌کیدا که لایه‌نێکیان خوازیاری رووخانی رژیمی ئه‌سه‌دن‌و له که‌مایه‌تیدان، لایه‌نی تریش که (PYD)و هاوپه‌یمانانی ده‌گرنه‌وه، مه‌رجی به‌شداریی سیاسی‌یان نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به رووخانی رژیمی ئه‌سه‌ده‌وه؛ پێده‌چێت ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی بانگهێشت نه‌کردنی نیمچه‌ده‌سه‌ڵاتی رۆژاوای کوردستان بێت بۆ ژنێڤ2.
هاوکات به‌یانی له سویس، کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی جیهانیی ئابوری (WEF) له داووس‌ی سوسیس به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆماری ئیسلامی به‌شداره‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ رۆحانی به‌ره‌و سویس به‌ڕێکه‌وتووه. باسکردن له ره‌هه‌نده ئابوورییه‌کانی جیهان‌و قه‌یرانی ئابووری له به‌رنامه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئێران له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وڵاتێکی قه‌یرانلێدراوه‌و گه‌مارۆکانی سه‌ری هێشتا به زۆری له ئارادایه، به‌ڵام توێژه‌رێک به‌شداریکردنی ئێرانی له‌و کۆبونه‌وه‌یه بۆ ‘باڵانسی سیاسی’و به‌جێهێنانی دڵی ناو بردووه، دوای ئه‌وه‌ی له ژنێڤ2 دوور خرایه‌وه.