بانكی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە 2ی رێبەندان جارێكی دیكە رەتكردنەوەی داواكەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریی لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2ی بە هەڵوێستی ئەرێنی ناولێبرد.
بانكی مۆن لە كۆتایی یەكەم رۆژی كۆنفڕانسی ژێنێڤ لە مۆنترۆی سویس وتی، ئێران دژی ئەوەیە كە حكوومەتێكی كاتی لە سوریە دابمەزرێتو وتەكانی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی نیشانەی ئەوەیەو بۆیە باشتروابوو كە بەشدار نەبن.
جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمبارەو رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی راگەیاندنی كۆتایی كۆنفڕانسی یەكەمی ژێنێڤی قبووڵ نەكردووە.
هاوكات سێرگێی لاورۆف وەزیری دەرەوەی روسیە پێداگری لەسەر بانگهێشتی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 كردووە.