له ماوه‌ی رابردودا کۆماری ئیسلامی‌و حکومه‌تی ئیمارات به ناوبژیوانیی عه‌مان رێکه‌وتون له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی سێ دوورگه‌ی جێی مشت‌ومڕ له ئێرانه‌وه بۆ ئیمارات. به گوێره‌ی هه‌واڵێک له‌م پێوه‌ندییه له ماڵپه‌ڕی دیفێنس‌نیوز، دانیشتنه‌کان به دوور له چاوی میدیا‌و کامێراکان‌و ته‌نانه‌ت نهێنی بوون.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ئیماراته‌وه، وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر گرتنه ده‌ستی سێ دوورگه‌ی جێی مشت‌ومڕ ڕیکه‌وتوون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رێکه‌وتی ده‌سپێکردنی دانیشتنه نهێنییه‌کان ده‌گێڕێته‌وه بۆ 6مانگی رابردوو رایگه‌یاندووه له سه‌ر تونبی گه‌وره‌و تونبی بچووک ڕێکه‌وتوون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که به‌م نزیکییه دووان له‌و دوورگانه به خاکی ئیمارات په‌یوه‌ست ده‌بن، به‌ڵام مشت‌ومڕ له‌سه‌ر دورگه‌ی ئه‌بوموسا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
رێکه‌وتنه‌که له زاری ئه‌و به‌رپرسه‌وه به‌و شێوه ده‌بێت که ئێران کۆنترۆڵی ئاوی چوارده‌وری دورگه‌کان ده‌کات‌و ده‌سه‌ڵاتی ناو دورگه‌که به ده‌ستی ئیماراته‌وه ده‌بێت. له به‌رامبه‌ردا بڕیار وایه ئێران ده‌ست به سه‌ر کێوی ره‌ئس‌مه‌ندوم دا بگرێت که پێشتر له ده‌ستی عه‌ماندا بووه‌و شوێنێکی ستراتێژیکه‌و ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر که‌نداودا. عه‌مان له به‌رامبه‌ر ئه‌و کێوه، له ئێران گاز‌و نه‌وتی خۆڕایی وه‌رده‌گرێت، وزه‌یه‌ک که بڕیاره دوای 2ساڵی تر‌و پاش ته‌واوبوونی دروستکردنی هێڵه‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ عه‌مان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به قورس‌تر بوونی کێشی عه‌مان کردووه له ناوچه‌که‌داو ئه‌وه‌یکه هه‌ریه‌که له ئامریکا‌و ئێران چواسه‌وزیان پێ نیشانداوه بۆ ناوبژیوانی کردنی له نێوان ئێران‌و ئیمارات.
ئه‌م رێکه‌وتنه له مێژووی 24 دێسامبرو له درێژه‌ی دیداری شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان له‌گه‌ڵ سوڵتان قابوس شای عه‌ماندا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
بنا بر مدارک ارایه شده توسگ امارات متحده عربی،ابو موسی که بزرگ‌ترین جزیره در بین ۳ جزیره مورد مناقشه می‌باشد به ێورت مشترک بین ایران و امیر نشین شارجه اداره می‌شد و تنب کوچک و تنب بزرگ به امیر نشین راس ال خیمه تعلق داشت.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئێران له ئێستادا سه‌رقاڵی چۆڵکردنی ناوه‌ندێکی سه‌ربازیی خۆیه‌تی که ساڵی رابردوو سپای پاسداران له دورگه‌ی ئه‌بوموسادا دایمه‌زراندبوو. پێشتر به‌رپرسێکی ئامریکاییش ئاماژه‌ی به چۆڵکردنی چه‌کوچۆڵی ئێران کرد له ئه‌بوموسا.
ده‌وترێت له سه‌ردانێکدا که شای ئیمارات دوای رێکه‌وتنی ئێران‌و 5+1 بۆ تاران بوویه‌تی، باسێکی له‌سه‌ر دورگه‌ی ئه‌بوموسا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌بووه که له میدیاکانی ئێران‌دا په‌راوێز خراوه. ئه‌م هه‌واڵه دوای سوربونی ئێرانییه‌کان دێت له سه‌ر ماڵپه‌رو ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌کان به تایبه‌ت له دوای 9سه‌رماوه‌ز، ساڵرۆژی داگیرکردنی ئه‌بوموسا له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
ئه‌بوموسا ناوی دورگه‌یه‌که له نزیک وڵاتی ئیمارات، 25 ک.م دووجار رووبه‌ریه‌تی‌و نزیکه‌ی 3000دانیشتووی تێکه‌ڵی له هاوڵاتیانی ئێرانی‌و ئیماراتی هه‌یه. ئه‌م دورگه‌یه له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له کۆنترۆڵی هێزه‌کانی بریتانیادا بووه، به‌ڵام دوای کۆتایی شه‌ڕو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له ساڵی 1971 به خاکی ئێرانه‌وه په‌یوه‌ست کرا.