هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

پاش ساڵێک، دۆخی نالەباری بۆمەلەرزە لێدراوانی کرماشان

لە دوایی تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر بۆمەلەرزەی پارێزگای کرماشان، زیان‌لێکەوتووان و لێقەوماوانی ئەو کارەساتە لە دۆخێکی خراپ و نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی کرێکارانی ئوتوبانی سەقز،بۆکان

کرێکارانی پرۆژەی ئوتوبانی سەقز ـــ بۆکان، سه‌رله‌نوێی لە بەرامبەر به‌ نەدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان لە لایەن خاوەنکارەوە، كۆبوونه‌وەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

فێرکردنی زمانی کوردی مێرمنداڵان و لاوان لە لایەن کچێکی سەقزی

کچە شاعێرێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بۆ فێر کردنی زمانی کوردی مێرمناڵان و لاوانی ئاوایی قەڵاگا سەربە ناوچەی شاری سەقز، لە مزگەوتی ئەو ئاواییە بە شێوەی خۆڕسک کلاسی فێر بوونی زمانی کوردی بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران وبرینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی مەریوان، ورمێ و سه‌ڵماس

ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شارەکانی مەریوان، ورمێ و سەڵماس، دەکەونە بەردەسڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و  دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار دەبن وکۆڵبەرێکی دیکەش گیانی لە دەست دەدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بەرزایی بەردەبێتەوە و گیانی لە دەست دەدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتن له‌ خواردنی كرێكارانی په‌یمانی پێترۆشیمی بێستوون

کرێکارانی گرێبەستیی پێترۆشیمی بێستوون بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن مانیان لە خواردن گرتووە و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی دیکە به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

کاسبکارێکی خەڵکی شاری کامیاران لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری ئەهواز گیانی لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

نادیار بوونی چارە نووسی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە

دوو هاوڵاتی لاوی خەڵکی شاری سنە لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و تا ئێستا چارە نووسیان نادیارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پشتیوانی کردن لە چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کراو لە شاری سنە

كرێكارانی شارەک  سه‌نعه‌تیەکانی شاری سنە، وێڕای مه‌حكووم كردنی دەستبگیر کردنی چالاکێکی کرێکاری ئەو شارە، پشتیوانی خۆیان لەو چالاکە کرێکاریە ڕاگه‌یاند‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

حوکمی زیندان و جەریمە بۆ چالاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد خەڵکی شاری سنە لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ئەو شارە بە سێ مانگ بەندکران یان دانی بڕی یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار تمەن سزای نەختی سزا درا.

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگەوازیی دووهەم بۆ مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان لە ئێران

شۆڕایی ڕێکخستنی ڕێکخراوی سینفی مامۆستایانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بۆ بەشداریی مامۆستایان لە مانگرتن، داوا کراوە کە مامۆستایان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵام نەدانەوەی داخوازیەکانیان، مان بگرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لە دەست دانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار، گیانی لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

نادیار بوونی چاره‌نووسی سێ چالاكی كرێكاری و ژینگە پارێزی شاری سنه‌

دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی و چالاكێكی كرێكاری کورد و دانیشتووی شاری سنه‌ کە له‌ مانگی ڕەزبەردا دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕه‌زایه‌تیی قوتابیانی،قوتابخانەی ئاوایی نێ لە مه‌ریوان

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، قوتابیانی قوتابخانەیەکی ناوەندیی ئاوایی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، لە بەرامبەر دۆخی خراپیی قوتابخانەکەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

زۆرتر بخوێنەوە »

کێشەی کەم بوونی ئاوی خواردنەوە لە ئاواییەکانی ناوچەی دیواندەرە

 ژماره‌یه‌ك له‌ ئاوایه‌كانی سەر بە شاری “دیوانده‌ڕه”‌ لە پارێزگای “سنە” له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »