دوو شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2024

کێشەی کەم بوونی ئاوی خواردنەوە لە ئاواییەکانی ناوچەی دیواندەرە

 ژماره‌یه‌ك له‌ ئاوایه‌كانی سەر بە شاری “دیوانده‌ڕه”‌ لە پارێزگای “سنە” له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ کەم بوونی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەی دیواندەرە، كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه‌ پێكهێناوه‌، لە وانە ئاواییه‌كانی ئاغه‌جه‌ڕی، ئه‌حمه‌د ئاوا، نێساره‌ خواروو و نێساره‌ی سه‌روو سەر بە‌ شاری دیوانده‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.

هەر بۆ ئەم مەبەستەش شێركه‌تی ئاوی پارێزگای سنە له‌ڕێگای تانكێڕه‌وه‌ ئاویان بۆ دابین ده‌كات.

کوردستان کە خاوەنی ژینگەیەکە کە ئاو و خەزێنەی ژێرزەوی دەوڵەمەندی هەیە، بەهۆی نابەرپرس بوونی بەرپرسان و تێکدانی ژینگەی کوردستانەوە، ژمارەیەک لەخەڵكی کوردستان لەوانە لەئاواییەکانی ناوچەی مەریوان، سەقز و بانە ودیواندەرە،و…… تووشی کێشەی کەم ئاوین و ئەمەش بووتە هۆی درووست بوونی  قەیران بۆ ژیانی خەڵک، بەرپرسانی ناوچەکە بە تەنکەرەوە ئاو دابەش دەکەن کە تەنکەرەکەش خاوێن نیە و مەرجی تەندروستی نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …