دوو هاوڵاتی لاوی خەڵکی شاری سنە لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و تا ئێستا چارە نووسیان نادیارە.
به پێی هاواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛دوو لاوی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “ئارام نیلی ١٧ ساڵ تەمەن و شاهۆ پەرچەمی ١٦ ساڵ تەمەن”، بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە گیان بەختکردووانی ژینگە پارێزی شاری مەریوان “شەریف باجوەر و هاوڕێیانی”،لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
سەرەڕای ئەوەی دوو مانگ بە سەر دەستبەسر کردنیان تێدەپەڕێت، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەسەر دەستدا نییە و ئەمەش پەرۆشی و نیگەرانی بنەماڵەی ناوبراوانی لێ کەوتۆتەوە.