سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

ناڕه‌زایه‌تیی قوتابیانی،قوتابخانەی ئاوایی نێ لە مه‌ریوان

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، قوتابیانی قوتابخانەیەکی ناوەندیی ئاوایی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، لە بەرامبەر دۆخی خراپیی قوتابخانەکەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛  كه‌ ئه‌م قوتابیانە ‌ لە بەر ساردبوونی کلاسەکەیان و نە بوونی کەرەستەی گەرمایی بە نووسینی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “ئێمە سەرمامانە”، ناڕەزایەتیەکی گشتیان بەڕێوە برد.

جێگای ئاماژەیە زۆربەی قوتابخانەکان لە ئاواییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستیان به‌ نۆژن كردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و بە هاتنی وەرزی سەرما تووشی کێشەی زۆر دەبن. ئه‌مەش له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ بەرپرسانی ڕژیم هیچ سه‌رنجێك به‌ دۆخی خراپی خۆێندكاران و قوتابخانەکان نادەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …