بانگەوازیی دووهەم بۆ مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان لە ئێران

شۆڕایی ڕێکخستنی ڕێکخراوی سینفی مامۆستایانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بۆ بەشداریی مامۆستایان لە مانگرتن، داوا کراوە کە مامۆستایان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵام نەدانەوەی داخوازیەکانیان، مان بگرن.

لەو بانگەوازەدا هاتووە کە کاربەدەستانی ڕژیم بەنیاز نین کە کێشەکانیان چارەسەر بکەن. هەل ومەرجی نالەباری ژیانی مامۆستایان و وڵام نەدانەوە بە داواکاریەکانیان، ڕوو بە مامۆستایان، خوێندکاران و گەلانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە، هەروەک هەموولایەک ئاگادارن بەڕێوەبەریی پەروەردەی ئێران لە گەڵ قەیران و کێشەی جیددی بەرەوڕوویە و دەزگا سەرەکیەکانی ڕژیم، ئیرادە و نیازی چارەسەری کێشەکانیان نییە و چاوپۆشی لە ویست و داخوازییەکانی مامۆستایان دەکەن.

دام و دەزگا ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بەردەوام  خەریکی دۆسیە ساز کردن و سەرکوتی چالاکوانن و لەمەش زیاتر تۆمەتی ئیخلاقی ودەروونی دەدەنە پاڵ چالاکە سینفیەکان و هەروەها چەند کەس لە نوێنەرانی مەجلیس ڕژیم بەشێوەیەکی ئاشکرا حاشا لە ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایان دەکەن و بەشێوەیەکی توند هێرش دەکەن سەر مامۆستایان و بێ‌رێزی و سووکایەتیان پێدەکەن.

لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا هاتوە: لە دوای چەند جار دانیشتن و نامە ناردن و کۆبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی، بەڵام هیچ وڵامێک لە لایەن کاربەدەستانی حکومەت وەرنەگرتۆتەوە. کاربەدەستانی باڵای ڕژیم نەک وەڵامی ویست و داخوازە ڕەواکانی ئێمەیان نەداوەتەوە، بەڵکوو ئیستا خەریکی ئامادەکردنی گەڵالەیەکن دژی مامۆستایان و پەروەردە، بەنێوی “گەڵاڵەی مامۆستای تەواو کات کە جیبەجێکردنی ئەو گەڵاڵەیە، زیاتر لە جاران لە مووچەی مامۆستایان کەم دەکاتەوە و لە مافەکانیان بێبەشیان دەکات.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ ی مانگی ڕەزبەر، لە سەر بانگەوازی شۆڕای ڕێکخستنی ڕێکخراوە سینفیەکانی مامۆستایانی ئێران و بەشێکی دیکە لە ڕێکخراوەکانی مامۆستایان، مانگرتنێکی گشتی لە  شارەکانی ئێران و زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو کە لە ئاکامدا هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەیان کەس لە مامۆستایان دەستبەسەر کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …