بە پێی هەواڵەکان سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی 7ی رەزبەری ساڵی 1396ی هەتاوی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری ئالانی سەردەشت تەقە لە کۆمەڵێک کاسبکار دەکەن.
زۆرتر بخوێنەوە »مافی مرۆڤ
رۆژهەڵاتی کوردستان: دەستگیر کردنی زیاتر لە 50 شاڕۆمەندی کورد
دەستگیرکردنی بەربڵاوی لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامەو لە شاری سنە، جوانرۆ، بانەو کامیاران زیاتر لە 50 کەس دەستگیرو بۆ شوێنە نادیارەکانی ئیتلاعات گوازراونەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »دەیان هاووڵاتی کورد دەستگیر کران
بۆ پشتگیری ریفرئەندۆمی باشووری کوردستان لە شارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکێکی زۆر رژانە سەر شەقامەکانو خۆشیو شایی خۆیان دەبڕی.
زۆرتر بخوێنەوە »مهاباد: سێ کەس دەستگیر کران
هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری مهاباد لانیکەم سێ شاڕۆمەندی ئەو شارەیان لە حاڵێکدا کە ئاڵای کوردستانیان پێ بوە، دەستگیر کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »رۆژهەڵاتی کوردستان:؛ چالاکێکی ئایینی یارسان دەستگیر کرا
“حسەین مەنسووری” چالاکی ئایینی یارسان لە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون
سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »دێگۆلان: سێ شاڕۆمەندی کورد دەستگیر کران
سێ شاڕۆمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی ئازاد نادری، یەدوڵڵا شاکری و سیروان نادری خەڵکی دێگۆلان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »تاران: مامۆستایەکی کورد دەستگیر کرا
بە پێی هەواڵەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای سەردانیکردنی بۆ دادسرای “موقەدەس” لە شاری تاران دەستگیرو رەوانەی زیندانی ئەوین کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »سەردەشت: کاسبکارێک بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کوژرا
بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەییشتوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی خەرمانان، هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە ئاوایی “هێیە”‘ی سەر بە شاری شنۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کاسبکار کردوە کە لە ئاکامدا کاسبکارێک بە ناوی “سلێمان قادری” خەڵکی ئاوایی “نەڵاس” سەر بە شاری سەردەشت گیانی لە دەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران: کۆڵبەران تۆپباران دەکات
لە سنووری کێلەشین هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کاروانێکی کۆڵبەران تۆپباران دەکاتو لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار دەبن.
زۆرتر بخوێنەوە »لە سێ رۆژی رابردوو کۆڵبەرێک دەکوژرێتو کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار دەبێت
بە پێی هەواڵەکان لە سێ رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێک لە شاری “خۆی” لە شاخێک کەوتە خوارەوەو کاسبکارێکی “مهاباد”یش بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران گیانی لە دەستداو هەروەها لە سنووری “پیرانشار”یش کۆڵبەرێکی بەتەمەن لە کاتی کۆڵبەرییدا بە هۆی جەلتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »مەریوان: هاووڵاتێکی کورد دەستگیر کرا
شاڕۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەعدی محەمەدی” لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری مەریوانەوە دەستگیر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »هاووڵاتێکی دیکەی کورد لە کرماشان دەستگیر کرا
لە درێژەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شاڕۆمەندێکی خەڵکی “گیلانغەرب” لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستگیر کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »تاران.. لە گردبوونەوەیەكدا كوشتنی كۆڵبەرانی کورد مەحكوم كرا
ئەمرۆ هەینی 24ی خەرمانان ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی بۆ مەحكومكردنی تەقەكردنو كوشتنی كۆڵبەرانی لە مەیدانی ئازادی شاری تاران كۆبوونەوەیەكیان ساز كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەستگیر کرا
دوای دەربرینی ناڕزایەتی شاڕۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دژی کوژرانی سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە نیزامیو ئەمنیەتییەکانی رژیم لە کوردستان، شەپۆڵیکی ناڕزایەتی هەموو شارەکانی کوردستانی گرتەوەو رژیمیش دەستی داوەتە گرتنی چالاکانی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان.
زۆرتر بخوێنەوە »سنە: سێ کەس لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی 15ی خەرمانان ئازادی کران
بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەییشتوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەس لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی رۆژی رابردووی شاری سنە کە بۆ پشتگیری لە کۆڵبەرانی شاری بانە لە مەیدانی “اقبال” کۆببونەوە، ئازاد کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »