هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری مهاباد لانیکەم سێ شاڕۆمەندی ئەو شارەیان لە حاڵێکدا کە ئاڵای کوردستانیان پێ بوە، دەستگیر کرد.
بە پێی ئەو هەواڵەکان 3ی رەزبەری ساڵی 1396ی هەتاوی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران سێ کەسیان بە ناوەکانی “روناک ئاقایی” دایکی “سروە موسی زادە”و “کاوس ئاقایی” دەستگیر کرد.
جێگەی ئاماژەیە، کە ئەو سێ کەسە بە هۆی ئەوەیی ئاڵای کوردستانیان پێ بوە دەستگیر کراون. دەستگیرکردنی ئەم سێ کەسە لە حاڵێکدایە کە هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ” بانە، سنە، سەقز، مەریوان، جوانرۆ، مهابادو کامیارانو … هتد بۆ پشتگیریو سەرکەوتنی ریفرئەندۆمی باشووری کوردستان خەریکی خۆشی دەربرینو شادیکردنن.
شایانی باسە لە کاتی بەرێوەچوونی ریفرئەندۆمی باشووری کوردستان هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی زیاتر لە 30 کەس لە شاڕۆمەندانی کوردیان لە شارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی خۆشی دەربرینو هەلگرتنی ئاڵای کوردستان دەستگیر کردوە.