“حسەین مەنسووری” چالاکی ئایینی یارسان لە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی هەواڵەکان زیاتر لە سێ حەفتەیە چارەنووسی “حسەین مەنسووری” خەڵکی پارێزگای کرماشان کە رۆژی 8ی خەرمانان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو نادیارەو هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو نییە.
شایانی باسە “حسەین مەنسووری” بە هۆی رێکخستنی ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بۆ کوردەکانی دانیشتووی باکووری ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانیەوە دەستگیر کراوەو پێشتریش لەلایەن ئیتلاعاتی رژیمەوە هەڕەشەی گرتنو… لێکراوە.