سێ شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / سیاسی (پەڕە 25)

سیاسی

ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و مەحکومکردنی ئیخراجی دوو کادری کومه‌ڵه‌

بە گوێرەی هەواڵێک کە هاتۆتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، مافی ئەندامەتی کۆمەڵە لە هاورێیان موحه‌مه‌د مۆهته‌دی و خالید سیادەت، دو کادری ناسراو و لە مێژینەی کۆمەڵە وەرگیراوەتەوە و لە ئاگاداریەک‌دا بە ئیمزای سکرتاریەتی کۆمەڵە  ئەو حوکمە بەم دوو هاورێیە ڕاگەیاندراوە.  هەر چەند لەحوکمە کورت و چەند دێریه‌کەی سکرتاریەت دا حەول دراوە پاساوێکی تەشکیلاتی و حقوقی بۆ ئەم بڕیارە دابتاشرێ، بەڵام بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

موقته‌دا سه‌در: قاسم سلێمانی به‌هێزترین که‌سایه‌تییه له عێراقدا

موقته‌دا سه‌در له وتووێژێکی نوێیدا ڕایگه‌یاندووه قاسم سلێمانی به‌رپرسی سپای نێوده‌وڵه‌تیی قودس به‌هێزترین که‌سایه‌تییه له عێراقدا. سه‌در له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه له وتوێژێکی له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات چاپی له‌نده‌ن په‌ر‌ه‌سه‌ندنی توندوتیژی له عێراقی به نائاسایی له قه‌ڵه‌مداوه‌و وتوویه‌تی له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدار نابێت. ناوبراو هه‌روه‌‌ها ڕه‌شبینیی خۆی له داهاتووی سیاسیی عێراق نیشانداوه‌و داهاتوویه‌کی پڕکێشه‌تری له نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکانی کورد بۆ نێچیرڤان بارزانی: داوای لێبوردن لە گەلەکەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکە

دوای ئه‌وه‌ی مانگێک به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه تێپه‌ڕی، ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس‌و که‌سایه‌تیی کورد نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵایان بۆ نێچێرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان/ عێراق نووسی‌و تێیدا داوایان لێکردووه ‘داوای لێبوردن له گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات.’ ماوه‌یه‌ک پێش ئێسته‌و له کاردانه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیدا نێچیرڤان بارزانی، خۆپیشانده‌رانی تووڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به ‘ئاژاوه‌گێڕ’ ناوبرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی …

زۆرتر بخوێنەوە »

حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: عه‌ره‌بستان ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی لوبناندا هه‌یه

دوێنێ سێشه‌مه حه‌سه‌ن نه‌سروڵا  به‌رپرسایه‌تیی دوایین ته‌قینه‌وه‌ی به‌یرووت‌ی لوبنانی خسته ئه‌ستۆی عه‌ره‌بستان. دوێنێ سه‌رۆکی گروپی حزبوڵای لوبنان له وتووێژێکی ته‌له‌فزیۆنیدا عه‌ره‌بستانی به ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌ی 19 نۆڤامبر زانی که له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته ئه‌نجامدراو بووه هۆی  کوژرانی لانیکه‌م  25 که‌س که یه‌کێک له‌وان به‌رپرسی کولتووریی باڵیۆزخانه‌ی ئێران بوو. شایانی باسه دوای ته‌قینه‌وه‌که به ماوه‌یه‌کی کورت ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده به‌رپرسایه‌تیی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران‌و تورکیه له سه‌ر قه‌یرانی سوریه ڕێکه‌وتن

دوێنێ چوارشه‌مه دوای دانیشتنی نێوان محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف‌و ئه‌عمه‌د داوود ئۆغلو هاوتای تورکی له تاران ڕێکه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له سه‌ر قه‌یرانی سوریه ئاشکرا بوو که ئه‌ویش ڕێکه‌وتنیان بوو له‌سه‌‌ر کۆتاییهاتنی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌یه تا پێش دانیشتنی ژنێڤ 2. له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له سوریه‌و ئه‌گه‌ری ڕووخانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه یه‌که‌مجاره ئێران‌و تورکیه به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌گه‌نه ڕێکه‌وتن له …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌لقاعیده به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یرووتی گرته ئه‌ستۆ

نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌مه له نزیک باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌یروت پایته‌ختی لوبنان دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ڕوویدا‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 169 که‌س کوژران‌و بریندار بوون. یه‌کێک له‌ کوژراوه‌کان به‌رپـرسی کاروباری ڕۆشنبیری باڵیۆزخانه‌که‌‌یه‌‌. ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان 23 کوژراوو 146 برینداره‌و بارودۆخی هه‌ندێ له برینداران مه‌ترسیداره. سه‌رچاوه‌یه‌کی له ئاسایشی لوبنان به‌ ئاژانسی ئا‌سۆشێیتێدپـرێسی ڕاگه‌یاندووه: نیوه‌ڕۆی سێشه‌مه‌ که‌سێکی خۆکوژ که ماتۆرسکیلێـتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

فەڕانسە گوشارەكان بۆسەر ئێران زۆرتر دەكات

فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕانسە رۆژی یەكشەممە 26ی خەزەڵوەر لە یەكەمین سەردانی رەسمی خۆی بۆ ئیسرائیل بە رێبەرانی ئەو وڵاتەی راگەیاند، فەڕانسە بوونی ئێرانی ناوكیی قبووڵ ناكات‌و لەمبارەوە وەك هاوڕێی ئیسرائیل دەمێنێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ئێمە تا ئەو كاتەی لێمان روون نەبێت كە مەبەستی كۆماری ئیسلامیی لە بەرنامەی ناوكیی چیە، لەسەر هەڵوێستی خۆی دەمێنێتەوە. شیمۆن پرێز سەرۆك كۆماری ئیسرائیل پاش …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایەتیی بە ئێعدامەكان شاری سنەی گرتەوە

رۆژی شەممە 25ی خەزەڵوەر كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی‌و خەڵكی شاری سنە لە ناڕەزایەتیی بە ئێعدامەكانی ئەم دواییانەی چالاكانی سیاسیی لە كوردستان‌و بۆ هاودەنگ بوون لەگەڵ شارەكانی دیكەی كوردستان، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی‌و دەستیاندایە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێك. دەوترێت بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە دروشمی نا بۆ ئێعدام‌و بەڵێ بۆ ژیان‌و ئازادیی زیندانی سیاسیان بەرزكردەوە. بازاڕی میوەفرۆشەكانی شاری سنە لە پشت پاساژی …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێکی تر له مه‌ریوان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی دادگایی کرایه‌وه

لاوێکی خەڵکی ئاوایی ڕواری هەورامان که دانیشتووی شاری مەریوانه بۆ جاری سێیه‌م له لایه‌ن دادگاوه بانگهێشت کرایه‌وه. لاوی هه‌ورامانی بە ناوی هێمن ئەسپەرناک (ناسراو بە سەعدەدین ئەسپەرناک) ڕێکه‌وتی ٣١ پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ لە شوێنی کارە‌کەی لەلایه‌ن هێزە ئێتلاعاتیەکانه‌وه له شاری مەریوان دەستبە‌سەر کرا، دوای تێپەڕ بوونی ٣٠ ڕۆژ لە ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له ئیتلاعاتی مەریوان بە بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.  هێمن …

زۆرتر بخوێنەوە »

عەلی خامنەیی, ئیمپراتۆری 95 ملیارد دۆلاری

هەواڵنێریی رۆیتێرز رۆژی 20ی خەزەڵوەر راپۆرتێكی توێژینەوەی بڵاوكردەوە كە بە پێی ئەوە، عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی، چاودێریكردن بەسەر رێكخراوێكی لە ئەستۆیە بە ناوی، ستادی بەڕێوەبردنی بڕیاری خومەینی، كە ئاستی داراییەكانی ئەم رێكخراوە زیاتر لە 95 ملیارد دۆلارە. بە وتەی رۆیتێرز ئەم بڕە پارە لانیكەم 40 لە سەدی هەناردەكردنی نەوتی ئێران لە ماوەی ساڵی رابردوو بووە‌و تەنانەت لە سەرمایەی كەڵەكەكراوی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوانامه‌ی شێرکۆ مه‌عارفی

له زرینگانه‌وه‌ی هه‌ڵاتنی خۆر و له ناڵه‌ی دایک، سروودی ئازادی ده‌ڵێمه‌وه‌  زۆرله مێژه که شه‌و بووه‌ته مۆڵگه‌ی نێچیرڤانه چاوبرسییه‌کان و زرینگانه‌وه‌ی شه‌‌و بانگه‌وازییه‌ بۆ نێچیری گرانبه‌ها و دووره ده‌ست. ئه‌رێ ڕاو و نێچیر له‌م وڵاته‌ بۆ که‌یف و خۆشی نییه ، به‌ڵکوو ته‌نیا بۆ زیاده‌ڕۆیی و تێنه‌گه‌یشتن و مه‌یله نابه‌جێکانه.  بۆ نێچیرڤانێکی بێ هه‌ست و بێ ئینساف هه‌ر جۆره نێچیرێک …

زۆرتر بخوێنەوە »

لەماوەی 10 رۆژدا 48 كەس لەسێدارەدراون

لەماوەی دە رۆژی رابردوو 48 كەس بە تۆمەتی جیاجیا لەشارەكانی سمنان، ورمێ، زاهیدان، سەقز، خوڕەم ئاباد، جیرۆفت‌و ساری لەسێدارە دراون. رەوتی ئێعدامەكان لەئێران ناڕەزایی دادكۆكیكارانی مافی مرۆڤی بەدواوە بووە. بەپێی راپۆرتی دادگای پارێزگای سمنان شەممە 11ی خەزەڵوەر دوو كەس لە زیندانی ناوەندی سمنان لەسێدارە دراون. هاوكات رۆژی دووشەممە 13ی خەزەڵوەر، شەش بەندكراوی دیكە بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەكان لە زیندانەكانی كرمان‌و بەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەبارەت بە ئێعدامی لاوانی کورد، وەزیرێکی سوێدی بانگهێشت پارلەمان دەکرێت

ئەندامێکی پارلەمانی سوێد داوای لە وەزیری کاروباری دەرەوە کردووە، سەبارەت بە ئێعدامی لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بێتە بەردەم پارلەمان و هەڵوێستی ڕەسمیی وڵاتەکەی ئاشكرا بکات. جەبار ئەمین، لە ئەندامانی پارلەمانی سوێد لەسەر لیستی حیزبی ژینگە، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی سوێد کاڕڵ بیلدت، داوای لە ناوبراو کردووە بێتە بەردەم پارلەمان و، سەبارەت بە لەدار درانی لاوانی کورد، “وەڵامی …

زۆرتر بخوێنەوە »

حیزبی‌ دێموكرات و كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكیشان وەڵامی نامەی ژمارەیەك لە ژنانی رۆژهەڵات دەدەنەوە

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان‌و كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكیشانی‌ كوردستان له‌ دوو نامه‌ی‌ جیادا وه‌لامی‌ نامه‌یه‌كی‌ سه‌رئاواله‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ژنانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستانیان دایه‌وه‌ كه‌ وه‌ك ناره‌زایه‌تی‌ ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌تی‌ ئیستای‌ حیزبه‌كانی‌ رۆژهه‌لات، رووبه‌رووی‌ هه‌موو حیزبه‌كانی‌ رۆژهه‌لات كرابووه‌. وەڵامێک بۆ بانگه‌وازی دلسۆزانه‌ی کۆمه‌ڵێک له‌ ژنانی چالاکی کورد ئاماژه‌: نزیکه‌ 40 ژنی چالاکانی کورد، له‌ دوای وه‌ڕێکه‌وتنی شه‌پۆلی ئه‌م دوایانه‌ی ئێعدامی به‌ندییه‌ سیاسییه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی …

زۆرتر بخوێنەوە »