دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

حوسێن گەردشی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا

دوێنێ دووشەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حوسێن گەردشی” خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، ڕاگەیەندراوە.

حوسێن گەردشی، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …